riklam

بودجه‌ی عیراق زیاد ده‌كات

عیراق 03:57 PM - 2018-09-19
.

.

بریكاری وه‌زیری دارایی عیراق دووپاتی دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بودجه‌ی عیراق زیاد ده‌كات وكورت هێنانی كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

 

ماهر حه‌ماد جه‌وحان بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایگه‌یاندوه‌:" بۆ بودجه‌ی 2019 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 55- 60 دۆلار ئه‌ژمار ده‌كرێت".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" هه‌ر ئه‌وه‌ش واده‌كات بودجه‌ی عیراق كورتهێنانی كه‌م ببێته‌وه‌و بتوانرێت زیاتر خزمه‌ت بكرێت له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و ئاوه‌دانی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌رته‌كانی تر".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" رۆژانه‌ 3,8 بۆ 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌به‌شێكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌ ده‌رده‌هێنرێت، جگه‌ له‌وه‌ی له‌كه‌ركوك هێشتا به‌هۆی ئه‌و دۆحه‌ی دروست بووه‌ نه‌توانراوه‌ رێژه‌ی پێویست ده‌ربهێنرێت یان بیره‌كان بخرێنه‌وه‌ كار".

 

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" هه‌ر ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وته‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ و بودجه‌ی عیراق له‌ 12،5  ترلیۆن دینار، بۆ 19 ترلیۆن دینار.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket