riklam

راگەیەنراوێك لەسەركردایەتی یەكێتییەوە

ی.ن.ک‌‌ 03:51 PM - 2018-09-19
.

.

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19/9/2018 لە شاری سلێمانی، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەرەتای كۆبوونەوەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، دواتر بەپێی بەرنامەی دیاریكراوی كۆبوونەوەكە، باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و كوردستان كرا.

سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەمەبەستنی یەكخستنەوەی هێز و تواناكان و پاراستنی بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خەڵكی كوردستان، پێشوازی لە نامەكەی د. بەرهەم ساڵح كرد بۆ هاتنەوەو یەكگرتنەوەی خۆی و هەڤاڵەكانی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دواتر ئەنجومەنی سەركردایەتی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵحی وەكو كاندیدی (ی.ن.ك) دەستنیشان كرد بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.

سەركردایەتی یەكێتی دڵنیایە یەكێتی ریزەكانی گەلی كورد دەستەبەری پاراستنی ئەزموون و دەستكەوتی زیاترە بۆ گەلەكەمان.

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket