riklam

یەكێتی: پۆستی پارێزگاری كەركوك جێی گفتوگۆ نیە

ی.ن.ک‌‌ 02:47 PM - 2018-09-19
.

.

یەكێتی رایدەگەیەنێت پۆستی پارێزگاری كەركوك ناچێتە نێو گفتوگۆی دابەشكردنی پۆستەكان و ئەو پۆستەش بۆ یەكێتییە كە لەهەڵبژاردندا زۆرینەی كورسییەكانی كەركوكی بەدەستهێناوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆتایهاتنی كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوك، رایگەیاند: پۆستی پارێزگاری كەركوك ناچێتە نێو گفتوگۆی دابەشكردنی پۆستەكان، چونكە پەیوەندی بەئیستحقاحی هەڵبژاردنەوە هەیە.

وتیشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەخولی رابردوو لەپارێزگای كەركوك شەش كورسی پەرلەمانی عیراقی بەدەستهێنا، لەم خولەشدا سەرەڕای ئەو هەموو پڕوپاگەندەی لەكەركوك دژی یەكێتی كرا تەنانەت لەلایەنە كوردییەكانیشەوە، بەڵام دڵسۆزان و جەماوەرو لێپرسراوانی یەكێتی توانیان سەری كورد بەرزبكەنەوەو رێگەنەدەن بەدەنگدان كەركوك بدۆڕێت.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket