riklam

جێگره‌كه‌ی به‌غدادی له‌سێداره‌ ده‌درێت

عیراق 02:29 PM - 2018-09-19
.

.

دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ جێگره‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ركرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق رایگه‌یاند: كه‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ئیسماعیل عیساوی جێگری ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ركردووه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌عیراقه‌وه‌ هه‌ڵاتووه‌ بۆ سوریاو له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و توركیا رۆیشتووه‌، دوای ئازادكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق له‌تیرۆرستانی داعش به‌هه‌ماهه‌نگی وڵاتی توركیاو عیراق ده‌ستگیركراوه‌.

وتیشی: تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی چوار/1 له‌یاسای تیرۆر حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆده‌رچووه‌.


PUKmedia   ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket