riklam

یەكێتی د.بەرهەم ساڵحی بەكاندیدی سەرۆك كۆمار دیاریكرد

ی.ن.ک‌‌ 02:23 PM - 2018-09-19
.

.

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: د.به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق دیاریكرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19-9-2018 له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، له‌ ده‌نگدانی نهێنیدا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌  وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: جێی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ براده‌رانی پارتی  دیموكراتی كوردستان داوای پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن.

وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌نێوان كاندیده‌كاندا ده‌نگدانی نهێنی كراو و تێیدا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هێنا و كرا به‌ كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار.

وتیشی: ئه‌م پۆسته‌ پشكی كورده‌ و له‌كوردیشدا ئیستیحقاقی یه‌كێتییه‌ و جێی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌براده‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای ئه‌و پۆسته‌ ده‌كه‌ن.

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وتیشی: ئه‌ركی یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵ وهه‌نگاونانه‌ بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كهێزی كورد له‌ به‌غدا و به‌و ئاڕاسته‌یه‌ش كار ده‌كات.

د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌ نامه‌یه‌كیدا كه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردووه‌، به‌ وته‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌و نامه‌یه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماده‌یی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket