riklam

پیره‌مه‌گرونیش ده‌نگی بۆ لیستی 105 ی یه‌كێتییه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:41 PM - 2018-09-19
.

.

 جه‌ماوه‌ری هه‌میشه‌ سه‌وزی پیره‌مه‌گرون و دۆڵی جافایه‌تی، ده‌نگ به‌لیستی(105)ی یه‌كێتی ده‌ده‌ن .

داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی سه‌رده‌میانه‌ی هاوچه‌رخ بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆو په‌یمانگاكان، كارنامه‌ی لیستی (105)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ له‌ڕێی ئه‌و تیمه‌ی كاندیده‌كانمان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گوازینه‌وه‌و خاڵ به‌خاڵی ده‌خه‌ینه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان  ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیش كوردستان، له‌و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ فراوانه‌دا هات كه‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی بۆنه‌كانی پیره‌مه‌گرون، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی پیره‌مه‌گرون بۆ ناساندنی كاندیده‌كانی لیستی (105)ی یه‌كێتی ڕێكخستبوو .

هه‌رله‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا به‌گرنگییه‌وه‌ ڕۆڵی جوامێری و ئازایه‌تی خه‌ڵكی قاره‌مانیی سنووری پیره‌مه‌گرون ودوكان وناوچه‌ی دۆڵی جافایه‌تی له‌شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌رز نرخاندو وتی: خه‌ڵكی بوێروشۆڕشگێڕی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌میشه‌ له‌ قۆناغه‌كانی خه‌باتی شاخ پاڵپشتێكی به‌هێزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوون، له‌ڕاپه‌ڕین و بۆ قۆناغی حوكمڕانی وخه‌باتی شارستانی و دیموكراسی له‌پرسی گۆڕینی نه‌خشه‌ی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان و نیشاندانی ڕووی گه‌شی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌به‌شداری وده‌نگدانیان له‌ پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ڕۆڵی دیارو به‌رچاویان گێڕاوه‌ .

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كه‌یكدا تیشكی خسته‌سه‌ر لایه‌نی گه‌شه‌كردن و بوژاندنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی یه‌كێتی وبه‌خێرهێنانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كرد كه‌ڕۆژانه‌ ڕوو له‌ ماڵه‌گه‌وره‌كه‌ی خۆیانده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌كۆتاییدا داوای له‌ئاماده‌بووان وته‌واوی دانیشتوانی سنوره‌كه‌ كرد ڕۆژی 30 ئه‌یلول به‌گڕوتینێكی یه‌كێتی یانه‌وه‌ ڕووله‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن وده‌نگ به‌لیستی خۆیان، لیستی سه‌وزی یه‌كێتی بده‌ن .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket