riklam

یه‌كێتی: له‌پێشێلكاریه‌كانی به‌رامبه‌رمان بێده‌نگ نابین

ی.ن.ک‌‌ 01:28 PM - 2018-09-19
.

.

ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون پێكده‌هێنێت له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كرێت له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ پارێزگاو قه‌زاكانی كوردستان پێشێلكارییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كێتی و كاندیده‌كانی ده‌كرێت و وێنه‌و پۆسته‌ری بانگه‌شه‌كانیان لێده‌كرێته‌وه‌و ده‌دڕێنرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سكاڵامان تۆماركردوه‌.

وتیشی: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ پێكهێناوه‌ و  به‌به‌ڵگه‌و داتاو ئامار پێشێلكارییه‌كانمان ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن كردوه‌.

راشیگه‌یاند: یه‌كێتی بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێده‌كات و داواده‌كات هه‌موو كه‌سو لایه‌ن و كاندیده‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی هه‌رێم بن.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket