riklam

چه‌ند رێنماییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانیه‌وه‌

کوردستان 12:37 PM - 2018-09-19
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینی وێنه‌وه‌ هانی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌دات كه‌ ئاوی خورادنه‌وه‌ به‌فیڕۆنه‌ده‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئامانج جه‌لال لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ڕێگه‌ی دانان و هه‌ڵواسینی وێنه‌ و ئاگادار كردنه‌وه‌وه‌ داوا له‌هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین كه‌ ئاو به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن و له‌كاتی گه‌شت و چونه‌ده‌وره‌وه‌كانیان به‌پاشماوه‌و خواردنه‌كانیان سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان پیس نه‌كه‌ن.

وتیشی: ساڵانی رابردوو له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ت و ئاگاداركردنه‌وه‌كانماندا هه‌ڵساین به‌دابه‌شكردنی تیشێرت و قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر به‌مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری هاووڵاتیان.

لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئاگاداركردنه‌وه‌كانمان خۆشبه‌ختانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بوه‌و دانیشتوانیش به‌ده‌م داواكاریه‌كانمانه‌وه‌ دێن.

PUKmedia  ژینه‌ر محه‌مه‌د

81.jpg

83.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket