riklam

بەرپرسێكی ئەڵمانی لە كارخرا

جیهان 12:26 PM - 2018-09-19
.

.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانی به‌پێداگری سۆسیال دیموكراته‌كان له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌

به‌تۆمه‌تی پشتگیری له‌ڕاستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانی به‌پێداگری سۆسیال دیموكراته‌كان له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌.
دوای گفتوگۆیه‌كی چڕو پڕی نێوان هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانی، یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی و سۆسیال دیموكراته‌كان و به‌پێداگری سۆسیال دیموكراته‌كان ئێواره‌ی دوێنێ 18ی ئه‌یلولی 2018 "هانس گیورگ ماسین"ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستور كه‌ به‌هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ناسراوه‌ به‌هۆی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دوای ڕوداوه‌كه‌ی شاری "كیمینتس"ی ئه‌ڵمانیاوه‌ له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی ئه‌م بڕیاره‌ چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌ میدیاكانی سه‌رقاڵكردو ماسین له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پۆستێكی هه‌ره‌ گرنگ و هه‌ستیاری  ئه‌ڵمانیا دورخرایه‌وه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌"گیورگ ماسین"ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌لمَانی له‌دوای ڕوداوه‌كه‌ی كیمینتس كه‌ئه‌ڵمانیه‌كی به‌ره‌گه‌ز كوبی تیاكوژراو  كه‌سێكی عیراقی و سوریه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌وكه‌یسه‌ ده‌ستگیركران و عیراقیه‌كی تریش ڕایكرد گومانی له‌و كرته‌ ڤیدیۆیانه‌كرد كه‌دوای ڕوداوه‌كه‌ ڕاستره‌وه‌و پاشماوه‌ی نازیه‌كان له‌و شاره‌دا په‌لاماری كۆچبه‌رانیان دابێت.

له‌ سێ هه‌فته‌ی ڕابردوداو دوای ئه‌و ڕوداوانه‌ نازیه‌ تازه‌و توندڕوه‌ ڕاستره‌وه‌كان ئه‌و فرسه‌ته‌یان قۆسته‌وه‌و له‌و شاره‌دا كۆچبه‌رانیانكرده‌ ئامانج ئه‌م كرده‌وانه‌و خۆپیشاندانی نازیه‌كان و لێدوانه‌كه‌ی ماسین توڕه‌یی لای زۆرێك له‌ئۆپۆزیسیۆن و ته‌نانه‌ت شه‌ریكی هاوپه‌یمانی ده‌سه‌لاتی ئه‌ڵمانیا سۆسیال دیموكراته‌كان دروستكردوو به‌و هۆیه‌وه‌ چاره‌نوسی مانه‌وه‌ی هاپه‌یمانی حوكم له‌نێوان یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی و سۆسیال دیموكراته‌كاندا به‌سترایه‌وه‌ به‌دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ته‌ی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانی.

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا كه‌ناڵه‌ ڕه‌سمیه‌كانی ARD ,ZDF بڵاویانكرده‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمیسیۆنی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا "گیورگ ماسین"له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌دوای چه‌ند دانیشتنێكی سه‌ركرده‌كانی دیموكرات مه‌سیحی ویه‌كه‌ی هه‌واڵگری و پارتی مه‌سیحی كۆمه‌لایه‌تی و سۆسیال دیموكراته‌كان دواجار گه‌شتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ماسین له‌و پۆسته‌ هه‌ستیاره‌ دورخه‌نه‌وه‌، به‌ڵام پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زارتی ناوخۆی فیدرالی ئه‌ڵمانیای پێ به‌خشرا.

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا نوسیویانه‌ ماسین چیتر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستورناكات بڕیاره‌كه‌ش وه‌ك ئه‌و میدیایانه‌ ده‌ڵێن به‌سه‌ركه‌وتنی پارتی سۆسیال دیموكراته‌كان هه‌ژماركراوه‌.

لابردنی ماسین كاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆری لێكه‌وتۆته‌وه‌و پیشتریش سۆسیال دیموكراته‌كان ماسینیان به‌ پشتگیری له‌توندڕه‌وه‌كان تۆمه‌تباركردو پێیان وابوو ده‌بێ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌واڵگری ئه‌ركه‌ نیشتمانیه‌كانی جیبه‌جێ بكات نه‌ك لایه‌نگری توندوتیژی له‌دژی كۆچبه‌ران بكات لاوانی سۆسیال دیموكراته‌كانیش پێیان وایه‌ ماسین شایسته‌ی هیچ پۆستێكی حكومی نییه‌ له‌كاتێكدا كه‌ به‌رگری له‌پیلانه‌كانی ڕاستڕه‌وه‌ توندره‌وه‌كان ده‌كات.هه‌ندێكی تریش پێیان وایه‌ مێركل به‌ڕازیكردنی هه‌ردوولا  خۆی له‌و گێژاوه‌ ڕزگاركرد.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
 
 
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket