riklam

داوایه‌كی به‌په‌له‌ ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت

عیراق 11:44 AM - 2018-09-19
.

.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق داوا ده‌كات ده‌ست به‌جێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی و دارایی پێكبهێنێت، بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی نوێی عیراق.

 

عه‌لی به‌دیری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا زۆر گرنگ و پێویسته‌ ده‌ست به‌جێ په‌رله‌مانی عیراق لیژنه‌ی یاسایی و دارایی پێكبهێنێت.

 

وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی نوێ ئاماده‌بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان و چومگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی عیراق به‌رده‌وام بن و له‌كار نه‌خرێن.

 

باسی له‌وه‌شكرد:  پێویسته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كوتله‌كان ده‌ست به‌جێ ئه‌وه‌ به‌چاوێكی زۆر گرنگه‌وه‌ ته‌ماشا بكه‌ن و بۆی ده‌ستبه‌كاربن.

 

به‌دیری ئه‌وه‌شی ووت:راسته‌ حكومه‌تی نوێ هێشتا پێكنه‌هێنراوه‌، به‌ڵام بودجه‌ی عیراق واته‌ به‌ڕێوه‌بردنی  عیراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی دارایی گرنگترین چومگه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی ئابوری و ئاشتی له‌وڵات.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket