riklam

عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای لێبوردن ده‌كات

عیراق 11:34 AM - 2018-09-19
.

.

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی كه‌سایه‌تی سیاسی شیعه‌كان عادل عه‌بدولمه‌هدی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوی وه‌ك به‌هێزترین كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، داواكه‌ی aره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

 

رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیه‌ ئه‌لجه‌دید، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوی وه‌ك به‌هێزترین كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كه‌له‌لایه‌ن نه‌جه‌فه‌وه‌ پشتگیری لێكراوه‌، داواكه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و داوای لێبوردنی كردوه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری پێشووتری نه‌وتی عیراق، ئه‌ركه‌كه‌ی به‌قورس زانیوه‌ بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی حكومداری له‌ڕووی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌و سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نه‌ی كردوه‌ كه‌ كاندیدیان كردوه‌".

 

دوای بوونی ململانێی سه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ شیعه‌كان، مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان ده‌ستی وه‌رداوه‌ته‌ ناو ململانێكه‌و چه‌ند ناوێكی پێشنیاركردوه‌.

 

PUKmedia  ئا:سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket