riklam

كۆبانێ بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان

کوردستان 11:27 AM - 2018-09-19
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی كۆبانێ بۆ پشتیوانی خه‌ڵكی عه‌فرین و دژ به‌سته‌مكاریه‌كانی سوپای توركیاو گروپه‌ چه‌كداره‌كان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌سه‌دان هاووڵاتی خه‌ڵكی كۆبانێ و ده‌وروپه‌ری به‌یانی ئه‌مڕۆ  له‌مه‌یدانی ئازادی رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

 

وتیشی: له‌دوای داگیركردنی عه‌فرینه‌وه‌، سوپای توركیاو گروپه‌ چه‌كداره‌كان كه‌وتنه‌ته‌ گیانی هاووڵاتیان و به‌سه‌دان چالاكوان و هاووڵاتی بێ تاوانیان رفاندوه‌و  شه‌هیدكردوه‌.

cb.jpg

رونیشكرده‌وه‌: ژیانی هاووڵاتیان له‌و په‌ڕی كێشه‌دایه‌و هه‌روه‌ها ده‌ستكراوه‌ به‌گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و شاره‌و به‌سه‌دان ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تری سوریا هێنراونه‌ته‌ عه‌فرین.

f.jpg

جه‌ختیكرده‌وه‌: وابڕیاره‌ شاره‌كانی تری رۆژئاوای كوردستانیش ده‌ست به‌خۆپیشاندان بكه‌ن.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket