riklam

روحانی سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات

جیهان 11:13 AM - 2018-09-19
.

.

بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران سه‌ردانی نیویۆرك ده‌كات.

نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندوه‌: بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاره‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، رۆحانی به‌ره‌و نیویۆرك به‌ڕێبكه‌وێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، رۆحانی له‌ نیویۆرك چاوی به‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی وڵاتان ده‌كه‌وێت و به‌رنامه‌ش ھه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی وڵاتانی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ھه‌روه‌ھا ھیچ ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌، رۆحانی له‌ نیویۆرك چاوی به‌ لێپرسراوانی ئیداره‌ی كۆشكی سپی ده‌كه‌وێت یاخود نا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket