riklam

سلێمانی.. بڕێكی زۆر خۆراكی خراپبوو له‌ناوده‌برێت

کوردستان 10:42 AM - 2018-09-19
.

.

به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر نۆكی له‌ كیسنراودا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.

به‌روار محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان‌ له‌‌ كۆگایه‌كی شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌سه‌د كارتۆن نۆكی له‌ كیس نراودا گرتووه‌‌.

هه‌روه‌ها وتی: رۆژانه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زار و پسپۆڕه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، له‌ هه‌بونی خۆراك و ماده‌ی خراپ و به‌سه‌رچودا شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی سزاده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی: نۆكه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌جۆری (رنو)ه‌، بڕه‌كه‌ی حه‌وت سه‌د و 70 كیلۆگرامه كه‌به‌هۆی هه‌ڵهێنانی مێشوله‌وه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه‌‌.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

54121212 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket