riklam

كۆریای باكورو باشور ئاشتییان راگه‌یاند

جیهان 10:23 AM - 2018-09-19
.

.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ھه‌ردوو كۆریادا، سه‌رۆكی كۆریای باكور ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی دابماڵرێت و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا سه‌ردانی "سیئۆل" بكات.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ سێ رۆژه‌كه‌یدا بۆ كۆریای باكور، ئه‌مڕۆ 19-9-2018،  مون جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باشور له‌ پیۆنگ یانگ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌باره‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا كۆبوونه‌وه‌.

سه‌رۆكی كۆریای باشور له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانی ھاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ھاوتا باكوریه‌كه‌یدا دوای راگه‌یاندنی سه‌رده‌می ئاشتی، ئاشكرایكرد: كۆریای باكور ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌ بنكه‌ی ئه‌تۆمی "یۆنگ بیۆن" له‌ناوبه‌رێت، ھه‌روه‌ھا به‌ چاودێریی پشكنه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش سه‌كۆی مووشه‌كی "تۆنگ چانگ" به‌ شێوه‌یه‌كی ھه‌میشه‌یی دابخات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پیۆنگ یانگ ھه‌نگاوی به‌نیازه‌ ھه‌نگاوی تریش بنێت، وه‌ك داخستنی بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌تۆمیی "یۆنجبیۆن"، ئه‌گه‌ر له‌ به‌رامبه‌ردا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌، كیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆكی كۆریای باكور به‌ڵێنی به‌ ھاوتا باشورییه‌كه‌یدا، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی "سیئۆل"ی پایته‌ختی كۆریای باشور بكات، ھه‌روه‌ھا ھه‌ردوو لایان به‌ نیازن به‌ ھاوبه‌شی میوانداریی پاڵه‌وانێتیی ئۆلۆمپیادی ھاوینه‌ی ساڵی 2032 بكه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket