riklam

راستییه‌كان ناشاردرێنه‌وه‌

کوردستان 10:20 AM - 2018-09-19
.

.

راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ بڵێم خاوه‌نی بیرۆكه‌ و سه‌رپه‌شتیاری جێبه‌جی كردنی سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ  موچه‌خۆرانی هه‌ریم، هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانیه‌.

راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌، كه‌ بڵێم خاوه‌نی بیرۆكه‌ وسه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی خزمه‌ت بۆ نه‌هێشتنی رۆتین وباشتر خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر قوبادی مام جه‌لال_ه‌.

راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ بڵێم خاوه‌ن وئه‌ندازیاری هێنانی كۆمپانیایه‌كی بیانی بۆ شه‌فافیه‌ت  و وردبینی ورونكرنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی نه‌وت، هه‌ر قوبادی مام جه‌لال بوو.

راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ بڵێم چاكسازییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ونه‌هێشتنی ناوی دووبار و وه‌همی وچاكسازی له‌وه‌زاره‌ته‌كانی تریش به‌پلانی قوبادی مام جه‌لال بوو.

راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ بڵێم له‌ هه‌رێمی كوردستان پێش قوباد تاڵه‌بانی، ئامار داتا له‌ناو حكومه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بوونی نه‌بوو وته‌نها قسه‌ بووه‌..

كه‌م كردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ وپلانی نه‌هێشتنی ته‌واوه‌تی پاشه‌كه‌وت، هه‌ر كاری قوبادی مام جه‌لال_ه‌.

پلانی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت وپێدانی  پاره‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری بره‌خسێت هه‌ر به‌ویستی قوبادی مام جه‌لال بوو.

شكست پێهێنانی دووباره‌  دروستكردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی له‌ هه‌رێم وئارام كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆی كوردستان  هه‌ر  به‌حه‌كیمی وسه‌بری  قوباد  تاڵه‌بانی  بوو.

 ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ دۆكۆمێنت هه‌ن وناشاردرێنه‌وه‌.

بۆیه‌ ده‌ڵێم ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی یه‌كێتی ژماره‌105


ده‌نگ بده‌ن به‌ قوباد تاڵه‌بانی ژماره‌ 1

سه‌میر هه‌ورامی
وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی قوباد تاڵه‌بانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket