riklam

قوڵایی ده‌ریا ده‌بێته‌ هیوایه‌كی نوێ بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌

هەمەرەنگ 10:14 AM - 2018-09-19
.

.

زانایانی زانكۆی سالفۆرد له‌ به‌ریتانیا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی ده‌ریایی ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ری منداڵانی توشبوو به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌.

زانایانی پزیشكی زینده‌وه‌ری (حیوی) له‌ زانكۆی سالفۆرد ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه‌ شه‌كرمه‌نییه‌كانی ناو گوێچكه‌ ماسی بچووك، هێنده‌ی گوێچكه‌ ماسی گه‌وره‌ كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن ئه‌و كه‌ره‌سته‌ كیمیاوییانه‌ی كه‌ له‌ گوێكه‌ ماسیدا هه‌ن، زۆر گونجاون بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنی منداڵانی توشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌، هه‌روه‌ها به‌ به‌راورد به‌ كه‌ره‌سته‌ كیمیاوییه‌كانی تر، كه‌متریش كاریگه‌ری نه‌رێنیان هه‌یه‌.

زانایانی زانكۆكه‌، مادده‌كانی ناو گوێچكه‌ ماسیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی خوێن و مه‌مك و  سی و كۆڵۆن به‌كارهێناوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی زۆر ئه‌رێنی بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌و چاره‌سه‌ره‌، دكتۆر دیڤید بی، گه‌وره‌ توێژه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی كیدیسیانی خێرخوازی ده‌ڵێت: ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه‌ له‌ناو گوێچكه‌ ماسیدا هه‌یه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ وه‌ستاندن و دابه‌ش بوون و گه‌شه‌كردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ نوێیه‌ كاریگه‌رتره‌و ده‌توانێت خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ببات، هه‌روه‌ها زیانیشی كه‌متریشی هه‌یه‌ به‌به‌راورد به‌ چاره‌سه‌ره‌كانی تر.

PUKmedia و/ گۆران قادر
س: sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket