riklam

سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:04 AM - 2018-09-19
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ پشكی خۆی ده‌زانێت بۆ ئه‌م پرسه‌ش یه‌كێتی چه‌ند كاندیدێكی هه‌یه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیدا ده‌مانه‌وێت پرسی ئه‌و كاندیدانه‌ یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 19-9-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆده‌بێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ پشكی خۆی ده‌زانێت بۆ ئه‌م پرسه‌ش یه‌كێتی چه‌ند كاندیدێكی هه‌یه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیدا ده‌مانه‌وێت پرسی ئه‌و كاندیدانه‌ یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌.

وتیشی: یه‌كێكی تر له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی  گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و تاوتوێكردنی بابه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ هه‌موومان ده‌زانین بانگه‌شه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه‌ بۆیه‌ بۆ زیاتر گڕوتیندان به‌ بانگه‌شه‌، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌كات.

PUKmedia زانیار مه‌جید    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket