riklam

یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆك كۆمار تاووتوێ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:32 AM - 2018-09-19
.

.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یه‌كلاكردنی پرسی كاندیدی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19-9-2018  ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌شاری سلێمانی كۆبێته‌وه‌ و پرسی دانانی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری داھاتووی عێراق تاووتوێ بكه‌ن.

له‌ناو پۆسته‌ سیادییه‌كانی عیراق، پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ كورده‌ و له‌ناو كوردیشدا بۆ یه‌كێتیی نیشتمانییه‌، لێپرسراوانی یه‌كێتیش جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ له‌ناو كورددا بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی ده‌بێت.

دوێنێ ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ھاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند: ڤیتۆی له‌سه‌ر ھیچ كاندیدێكی یه‌كێتی نیه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌وپرسه‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket