نوێترین زانیاری له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسییه‌كه
جیهان 09:26 AM - 2018-09-19.
له‌كاتێكدا روسیا په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا‌و ئیسرائیل پته‌وه، به‌ڵام خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی سوریا به رووداوێكی ته‌مومژاوی، چه‌ند لێدوانێكی تووندی روسیای به‌دوای خۆیدا ھێنا، له ئێستاشدا مۆسكۆ و ته‌لئه‌بیب له‌ھه‌وڵی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیانن.
رۆژی 17-9-2018، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسیا له جۆری "ئیل20" له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه‌ی ھێزی ئاسمانیی روسیا له لازقییه، به رووداوێكی ته‌مومژاوی له كه‌ناراوه‌كانی سوریا كه‌وته خواره‌وه و 150 سه‌رنشینه‌كه‌شی گیانیانله‌ده‌ستدا، دواتر ئاشكرابوو، ئه‌و فڕۆكه‌یه به سیستمی به‌رگریی موشه‌كی "ئێس 200"ی سوپای سوریا خراوه‌ته خواره‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌شدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی بوونه‌ته ھۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان، چونكه ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل له‌رێی په‌یامێكه‌وه رێڕه‌وی فرۆكه روسیه‌كه‌یان گۆڕیوه و ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێت به ئامانجێكی ئاسان بۆ مووشه‌كه‌كانی سوریا، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه، ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل فرۆكه روسیه‌كه‌یان وه‌ك قه‌ڵغانێك له‌به‌رده‌م مووشه‌كه سوریه‌كاندا به‌كارھێناوه بۆ پاراستنی فڕۆكه‌كانی خۆیان.
له به‌رامبه‌ریشدا، سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی فڕۆكه روسیه‌كه‌ی لێكراوه‌ته ئامانج شوێنی چالاكییه‌كانی ئه‌وان نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌و رووداوه به‌رپرسه سوپای سوریا و حزبوڵڵای لوبنانه.
له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ئیسرائیلیشدا تا ئێستا دیمه‌شق بێده‌نگیی ھه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری ھه‌میشه‌یی سوریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ده‌كات له به‌رامبه‌ر ھێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل.
دوابه‌دوای ھێرشه‌كه‌ش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیاش بۆ روونكردنه‌وه و ئاڕاسته‌كردنی په‌یامی مۆسكۆ، باڵیۆزی ئیسرائیلیان بانگھێشت كرد.
وه‌ك یه‌كه‌م ھه‌نگاویش بۆ ھێوربوونه‌وه‌ی گرژیی نێوانیان، پوتین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاھۆی ھاوتا ئیسرائیلیه‌كه‌یدا، داوای ئاشكراكردنی راستیی رووداوه‌كه‌و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كردووه.
له به‌رامبه‌ریشدا ناتانیاھۆ به‌ڵێنی خستنه‌ڕووی گشت ھاوكارییه‌كی به ھاوتا روسیه‌كه‌ی داوه، جگه له‌وه‌ش تیمی فه‌رمانده‌ی باڵای ھێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به مه‌به‌ستی پێدانی زانیاریی پێویست ره‌وانه‌ی روسیا ده‌كات، كه له ئێستاشدا بۆ به‌دواداچوون و ئاشكراكردنی راستیی رووداوه‌كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربازیی روسیا دۆسێیه‌كی بۆ به‌دواداچوون و ئاشكراكردنی رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ھۆی ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه به رێكه‌وت روویداوه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ناكۆكیه‌كان وه‌لاوه بنرێت درێژه به په‌یوه‌ندیه پته‌وه‌كانی نێوانیان بدرێت.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25