riklam

زریانێكی به‌ھێز سێ وڵاتی جیهانی گرتۆته‌وه‌

جیهان 08:40 AM - 2018-09-19
.

.

ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌ھۆی زریانی فلورنس له‌باشوری خۆرھه‌ڵاتی ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ 31 كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌كانیش به‌ 22 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ كراوه‌.

لێپرسراوانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌، باران بارین و لافاو به‌ھۆی زریانی "فلۆرنس"ه‌وه‌ زۆرترین زیانی به‌ ویلایه‌تی "نۆرس كارولینا" گه‌یاندووه‌ و به‌ ته‌نھا له‌و ویلایه‌ته‌ 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ساوس كارولیناش 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ھه‌ر به‌ھۆی زریانه‌كه‌وه‌، ته‌زووی كاره‌بای نزیكه‌ی 800 ھه‌زار خانوو له‌ ئه‌مریكا بڕاوه‌ .

ھاوكات، زریانی مانگخوت كه‌ فلپین و باشووری چینی گرتووه‌ته‌وه‌ به‌ھۆیه‌وه‌ 60 كه‌س له‌ فلیپین گیانیا له‌ده‌ستداوه‌ و 29 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن، له‌ ھه‌رێمی گوانگدۆنگی چینیش چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 200 كه‌سیش برینداربوونه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان دوو ملیۆن و 500 ھه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێھێشتووه‌ و ژماره‌یه‌ك گه‌شتی ئاسمانی و ھێڵی ئاسنین راگیراون و ته‌زووی كاره‌باش بڕاوه‌.
 
PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket