riklam

مانگەشەو سەرلە ئێوارە دیارە

ی.ن.ک‌‌ 11:10 PM - 2018-09-18
.

.

 

بانگەشەی هەڵبژاردن و بڵاو بوونەوە و ناساندنی بەرنامە و خۆ ناساندنی سەرجەم قەوارەكان و كاندیداكانیان، كە وا بڕیارە لە ڕۆژی ٣٠-ی ئەیلوول هەڵبژاردنی خولێكی نوێی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و خەڵكی كوردستان نوێنەری خۆیان دیاریبكەن.

هەمووان هەوڵدەدەن باشتر و ڕوونتر پەیامی خۆیان بگەیەنە دەنگدەر.

ئەوەی مەبەستمە سەرنجتانی بۆ ڕابكێشم بەرگوێ كەوتنی هەندیك پەیامی لایەنەكان و كاندیداكانیان و سەرۆكی لیستەكانە، كە بەردەوام و لە ماوەی بانگەشەدا دەبیسترێن، پێویستە هەڵوێستەیان لەبارەوە وەربگرین؛ هەندێك سەرۆك لیست، یاخود كاندیداكان  هێندەی سەرقاڵی خۆ نمایش كردنی خۆیانن هێندە هەوڵی جوانكردنی خۆیان و پرۆسەكە و ڕاستگۆ بوونیان بونایە ئیدی پێویستی بە ئارایشت و نمایش نەدەكرد، دەبیسترێت كە دەگووترێت: (( دەبێت فڵان شار شانازی بە بونی فڵان لایەنەوە بكات)). چەندان تۆمەت و قسەو قسەڵۆك دواخستنێكی بێ بەڵگە و هەتا دروستكردنی هەندێك قسە و قسەڵۆك كە بە بیستنیان مرۆڤی ژیر پرۆسەكەی لا ناشرین دەبیت،  یاخود دەگووترێت: (( بە ئومێدێكی بەرز، بە وورەیەكی بەرز، بۆ پێشەوە بڕۆن و خۆ نەچەمێنن)). ئیدی ئەمە دەبێتە پرسیار و چۆن بەچ شێوەیەك لە كاتێكدا خەڵكی كوردستان پێویستییان بە خزمەت و دابینكردنی ژیانێكی شایستەترە بەڵام دەڵێت خۆ نەچەمێنن واتە ئێمە دەبێت نوێنەرێك هەڵببژێرین كە خۆمان خزمەتیبكەین نەك ئەو خزمەت بە ئێمە بكات ئەمە نیشانەی سەرسوڕمانە! كە لە ئێستاوە هاتوووە و  دەڵێت بمكە بە نوێنەری خۆت بەڵام من ئامدەیی ئەوەم نییە كە هیچ كات خزمەت بە ئێوە بكەم! لە بەرامبەر ئەمانەدا و ئەوەی بۆتە جێگای خۆشحاڵیمان بانگەشە سەنگین و سەلارەكەی "قوبادی مام" و ستافەكەیەتی و كە هەنگاو بە هەنگا و شار بەشار هەموو كوچە و كۆڵانێكی ئەم هەرێمەی گرتۆتەوە و بە زمانێكی ڕەوان و كوردی دەڵێت: ( دەبم بە هۆكارێك بۆ گەیاندنی خزمەت بە ئێوە)، لەم ماوەی بانگەشەیەدا لوتكەی جوانی لە بڵاوبوونەوەكانی لیستی (١٠٥)ی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەدی دەكرێت و هەموو هەنگاوەكانیان لە چوار چێوەی مرۆڤ دۆستی و خۆشەویستیدا بەدی دەكرێت.

ئیدی پێویستە بڵین مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە و هەر لەم چەند ڕۆژی ڕابردووی بانگەشەدا بۆ هەمووان ئاشكرابووە كە چ لایەنێك مەبەستییەتی خزمەت بە خەڵكی كوردستان بكات و خەڵكی كوردستانیش لەو ڕاستیانە بە ئاگان و ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە هەوێنی ئازادییەكی زیاتر و ئارامیەكی زیاترو و خزمەت گوزارییەكی زیاتر، چونكە هەمووان بە یەك دەنگ و بەیەك دڵ ئەمجارە بە دەنگدانمان بە لیستەكەی قوبادی مام و ستافەكەی ئەو بەرپرسیارییەتیە لە سەر شانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دادەنێن كە لە ماوەیه ڕابردوودا دووچاری خەڵكی كوردستان بۆوە، بە تێگەشتنمان لە بەرنامە و ڕابردووی كارەكانی لایەنەكانی تر پێویستە هەمووان بە دەنگدانمان بە لیستی (١٠٥) یەكێتی بكەینەوە هێزی یەكەم و ڕاستەقینەی ئەم هەرێمە چونكە هەركات یەكێتی بەهێزتربێت كوردستان بەهێزتر دەبێت لە ڕووی ناو خۆ و دەرەكیشەوە.    

 

 

PUKmediaهونەر عومەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket