riklam

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان 07:47 PM - 2018-09-18
.

.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە سەبارەت بە هەڵخەڵەتاندنی عومرەكاران لە لایەن چەند كۆمپانیایەكەوە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو تیایدا رایدەگەیەنێت، بەپێی یاسا لێپێچینەوە لەو كۆمپانیایانە دەكەین.

دەقی روونكردنەوەكە...

ما‌وەی چەند رۆژێكە لە لایەن هەندێك كۆمپانیای حەج و عومڕەوە ریكلامی ئەوە دەكرێت كە گوایە هەڵدەستن بە گواستنەوەی عومڕەكاران بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودی‌ بەرێگەی وشكانی، ئێمە لێرەوە  ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەینەوە كە تاوەكو هیچ رێنماییەكی فەرمیمان لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقییەوە پێ نەگەیشتووە سەبارەت بە چوونی هاووڵاتیان بۆ عومڕە بە رێگەی وشكانی و بە پاس، هەروەها ئێمە وەكو وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بەرپرس نین لە بوونی هەر كێشە و گرفتێك كە بێتە بەردەم هاووڵاتیان و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە ڕیكلامیان كردووە لە تەلەڤزیۆن و تۆرە كۆمەڵاتییەكان و بە پێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، چونكە ئەمە پێچەوانەی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەیە .

لە كۆتاییدا داوا لە كۆمپانیاكانی حەج و عومڕە دەكەین ئەوانەی كە بە نیازن عومڕەكاران ببەن بۆ وڵاتی سعوودیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بكەن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان، بە پێچەوانە هەر كۆمپانیایەك بەدەر لە ڕێنماییەكان عومڕەكاران بگوازێتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە

2018/9/18

PUKmedia  بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket