riklam

حاكم قادر رۆڵی به‌رچاوی كادیرانی یه‌كێتی له‌حكومه‌تدا به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند

ی.ن.ک‌‌ 07:46 PM - 2018-09-18
.

.

دامه‌زراندنی حكومه‌تی دامه‌زراوه‌یی, فراوانكردنی پانتایی دیموكراسی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی وپاراستنی سه‌روه‌ری یاسا وچه‌سپاندنی كه‌شێكی ئارام وله‌بار وخستنه‌ گه‌ڕی پرۆژه‌و كاره‌   خزمه‌تگوزارییه‌كان وده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار وڕه‌خساندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست كارنامه‌ی لیستی (105) ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌و داواتان لێده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانتان بۆ سه‌رخستنی لیستی شه‌هیدان بخه‌نه‌گه‌ڕ .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان , له‌سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌دا هات كه‌له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتی وجێگره‌كانیان وبه‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو فه‌رمانبه‌ری كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌ی برد .

هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌ گرنگی یه‌وه‌ ڕۆڵی دیارو به‌رچاوی كادیرانی یه‌كێتی له‌پشكی حكومه‌تدا به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و وتی، بۆ باشتركردنی بارو گوزه‌رانی هاووڵاتیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتی زێده‌تر خۆماندوبكه‌ن و به‌كاره‌ باش و هیمه‌ته‌كانتان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێگه‌ی سه‌نگینی یه‌كێتی له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی پارسه‌نگی سیاسی له‌ناوخۆو ناوچه‌كه‌و دنیادا بگه‌ڕێننه‌وه‌ .


PUKmedia شوان كه‌ریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket