riklam

نه‌سر: عه‌بادی نه‌كشاوه‌ته‌وه‌

عیراق 07:22 PM - 2018-09-18
.

.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نه‌كشاوه‌ته‌وه‌.


شاكر جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نه‌كشاوه‌ته‌وه‌.


وتیشی: تاكه‌ كاندیدی هاوپه‌یمانی نه‌سڕه‌و، توانیویه‌تی له‌ئیداره‌دانی عیراقدا سه‌ركه‌وتووبێت، بۆیه‌ متمانه‌ی ته‌واوی بۆخۆی دروستكردوه‌.


له‌باره‌ی دانانی كه‌سێك  به‌و شێوه‌یه‌یی مه‌رجه‌عیه‌ت وتوویه‌تی، جه‌وده‌ت ووتی: هێشتا گفتوگۆ ده‌كرێت و ئێمه‌ش عه‌بادیمان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدكردوه‌، تا گه‌یشتن به‌ئه‌نجام ئه‌بێت بوه‌ستین.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket