riklam

ماجید موعین: یەكێتی مێژوومانە

ئەدەب وهونەر 06:40 PM - 2018-09-18
.

.

هونەرمەندی دەنگ خۆش و لاو ماجید ناسراو بە ماجید موعین لە نوێترین بەرهەمیدا بەمەبەستی بانگەشە بۆ لیستی 105 گۆرانییەك پێشكەش بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

ماجید موعین لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ   PUKmedia وتی:  هۆكاری هەڵبژاردنی حزبی یەكێتی و بانگەشەكردن بۆ لیستی 105 ئەوەیە كە ئێمە بنەماڵەیەكی یەكێتین و خاوەنی شەهیدین و خوێنمان بەخشیووە.

وتیشی: برایەكم كە پێشمەرگەیەكی دیارو قارەمانی رۆژانی سەختی خەبات بوو بە ناوی عەبەی مەلا و گیانی خۆی بەخشی لە پێناو خاك و نیشتمان شەهید بوو.

وتیشی: سەرجەم كارەكانی بەرهەمەكە لە لایەن كۆمپانیای سولی میدیاوە كراوەو، لێرەشەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكەم دەنگ بدەن بە لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لەپێناو دەستەبەركردنی ئارامی  و هەلی كار و خزمەت.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

لینكی یاریدەدەر بۆ بینینی ڤیدیۆكە...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket