بروسكه‌یه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی-یه‌وه بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر
ی.ن.ک 06:24 PM - 2018-09-18.
ئه‌مڕۆ 18/9/2018 كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره 105 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، پاش ناساندنی كاندیده‌كانی یه‌كێتی، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو به بروسكه‌یه‌ك له باوكی رێناسه‌وه بۆ شانه نستووه‌كانی بروسك ده‌ستبه‌كاربن ده‌ستی به وته‌كانی كرد.
قوباد تاڵه‌بانی وتی: دوای 27 ساڵ له راپه‌رینی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان، جارێكی تر یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له‌شاری هه‌ولێره‌وه بروسكه‌یه‌كی تر ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر بكات و پێیان بڵێت بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كاربن، له‌پێناو ژیانێكی نوێ له‌هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربن، به‌هه‌مان هه‌ڵوێستی كاك كۆسره‌ت به‌رده‌وام بن و هه‌ولێر بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌ولێرییه‌كان.
وتیشی: هه‌ولێر لای یه‌كێتی ته‌نها شارێك نیه‌و لانكه‌ی شێرانه هه‌ر لێره‌وه مژده‌ی وه‌لانانی ناكۆكیه لاوه‌كییه‌كان راده‌گه‌یه‌نین و لسه‌ر رێبازی چه‌پكه گۆڵه‌كه‌ی مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بین، ناكرێت و نابێت هیچ لایه‌نێك هه‌ولێر بۆ خۆی قۆرخ بكات و ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ش ته‌نها به یه‌كێتی ده‌كرێت.
بونمان له‌هه‌ولێر بۆ خزمه‌ت و بۆ هه‌لی كار‌و بۆ ئارامیه، بۆیه ئه‌وه‌ش به‌بیر خه‌ڵك ده‌هێنمه‌وه ئه‌وه یه‌كێتی بوو یه‌كه‌م شكستی به تیرۆرستانی داعش له مه‌خموور هێناو رێگه‌ی نه‌دا له داگیركارییه‌كانیان به‌رده‌وامبن، هه‌ر یه‌كێتیش بوو، زمانی داتای برده حكومه‌ت و چاكسازی له حكومه‌ته‌وه راگه‌یاند، بۆیه ئێمه به‌ڵێنمان به خه‌ڵكداوه كه یه‌كێتی حزبی رابردوو و ئێستا‌و داهاتووش بێت.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند، له چوار ساڵی ئاینده‌دا هه‌رێمی كوردستان به ئارامی و خزمه‌ت و هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجاندا تێده‌په‌ڕێت و رێگه‌ناده‌ین ئه‌و هه‌لی كارانه له رێگه‌ی لق و ناوچه‌كانه‌وه بێت، بۆیه ئێمه هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین قورسه یه‌كێتی بیت و له هه‌ولێر هه‌لی كارت بۆ بڕه‌خسێت، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم رێگه ناده‌ین خوێنی كه‌سێك له كه‌سێكی تر سوورتر بێت به‌هۆی ئینتیمابوونی بۆ حزبێك، هه‌نگاوی جدییش له‌وباره‌یه‌وه ده‌نێین، ئه‌مه‌ی ده‌یڵێیین ته‌نها دروشم نیه‌و به‌كردار ده‌یسه‌لمێنین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به‌جدی یه‌كێتی له‌چوار ساڵی ئاینده‌دا ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات شه‌فافیه‌ته له‌نه‌وت و غاز‌و داهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، تا داهاتی كوردستان بۆ خه‌ڵكی كوردستان خه‌رجبكرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆیه‌كه‌مجار له‌دوای راپه‌رین ئه‌وه مام بوو كه هه‌ولێری به پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ناساند‌و هه‌ر له‌پایته‌ختیشه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین شه‌پۆلێكی سه‌وز له 30/9 سندوقه‌كانی پڕبكه‌ن له‌ده‌نگی یه‌كێتی و جارێكی تر هاوسه‌نگی هێز بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه.
له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا وتی: یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ هه‌ولێره، منیش له‌گه‌ڵ هه‌ولێرم، ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی بن، بۆ ئارامی و هه‌لی كار‌و خزمه‌تی زیاتر.
ده‌قی وتاره‌كه...
قوباد تاڵه‌بانی: په‌یمانی یه‌كریزی نێو ماڵی یه‌كێتیتان پێ راده‌گه‌یه‌نین
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ١٨/٩/٢٠١٨، كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری لیستی ژماره ١٠٥ ی یه‌كێتی به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌شاری ھه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، تێیدا مژده‌ی وه‌لانانی ناكۆكیه لاوه‌كیه‌كان و په‌یمانی یه‌كریزی نێو ماڵی یه‌كێتی به‌ھه‌مووان راگه‌یاند.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌دا سه‌ره‌تا شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ٣ی ھه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: له‌مێژووی دامه‌زراندن و حوكمڕانییه‌وه، یه‌كێتی به‌ھه‌موو توانایه‌وه ھه‌وڵی له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تكردن بووه به‌كوردستانییان، زۆرجاریش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌مان قوربانیمان به‌ڕای خۆمانداوه، نه‌ك وه‌كو ھه‌ندێ لایه‌ن تاكڕه‌وانه و تاكه كه‌سانه ڕای خۆیان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی كوردستان بسه‌پێنین، بۆ ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه‌ش لیستی ١٠٥ی یه‌كێتی به‌به‌رنامه‌یه‌كی خزمه‌تكردن به‌خه‌ڵك به‌پلانێكی ووردی حوكمڕانییه‌وه، ده‌مانه‌وێ متمانه به‌ده‌ست بھێنین. وتیشی: ئێمه له‌یه‌كێتی خۆمان به‌خاوه‌نی ھه‌موو كوردستان ده‌زانین، دوپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌حزبی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نه‌بووین و نابین، یه‌كێتی ھه‌موو كوردستانیانه، ئامانجمانه له‌ھه‌موو كوردستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار بكه‌ین ببینه‌وه یه‌كێتییه‌كه‌ی مام جه‌لال.
دوای ناساندنی كاندیده‌كانی ھه‌ولێری لیستی ژماره ١٠٥ ی یه‌كێتی، قوباد تاڵه‌بانی كاندیدی ژماره ١ و سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی، په‌یامی ئارامی، ھه‌لی كار، خزمه‌تی بۆ كادر و لایه‌نگر و ھه‌وادارانی یه‌كێتی و چین وتوێژه‌كانی ھه‌ولێر ڕوونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: پاش ٢٧ ساڵ له‌ئازادكردنی ھه‌ولێر له‌ده‌ست رژێمی به‌عس، دیسانه‌وه ھه‌ر له‌ھه‌ولێری ھۆلاكۆ به‌زێنه‌وه بروسكه‌یه‌كی نوێمان پێیه، بروسكه‌یه‌ك ھه‌ر له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه پێتان ده‌ڵێین له‌پێناوی قۆناغێكی نوێ له‌ژیانیێكی سیاسی له‌ھه‌ولێر تكایه ده‌ستبه‌كاربن...لێره‌ین تا جارێكی تر شاری ھه‌ولێر بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ھه‌موو ھه‌ولێرییه‌كان، به‌ھه‌مان رۆحیه‌ت و نه‌فه‌سی ھه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر كاك كۆسره‌ت و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین به‌ڵام ئه‌مجاره بۆ ئارامی، ھه‌لی كار، خزمه‌ت بۆ ھه‌ولێرییه‌كان و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌نێو جۆش و خرۆشی جه‌ماوه‌ری سه‌وزپۆشی یه‌كێتییه‌وه له‌ھه‌ولێر، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی خسته‌روو: كه‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌مجاره‌مان بۆ ھه‌ولێر جیاوازه، ئه‌مجاره مژده‌ی وه‌لانانی ناكۆكیه لاوه‌كیه‌كان و په‌یمانی یه‌كریزی نێو ماڵی یه‌كێتیتان پێ ده‌گه‌یه‌نین. له‌قۆناغی نوێ‌دا ئه‌م شاره ئه‌كه‌ینه سیمبولی نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان ئه‌یكه‌ینه پایته‌ختێك كه‌به‌راستی گوزارشت له‌فره‌یی سیاسی و كارگێڕی بكات.
وتیشی: ھه‌ولێر ھه‌زاران ساڵه نیشتمان و مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه ژیانی پێكھاته‌كانی توركمان، مه‌سیحی، میوانه عه‌ره‌به‌كانه، كه‌ناكرێت و ناشێت له‌سه‌ر ھیچ لایه‌نێك و ھیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیش قۆرغ بكرێت. گێڕانه‌وه‌ی باڵانس و فره‌یی و یه‌كسانی بۆ ھه‌ولێر ته‌نیا به‌یه‌كێتی ده‌كرێت كه‌یادگاری و ئه‌لف و بێی رێبازی مامی كوردانه. ته‌نیا به‌یه‌كێتی ده‌كرێت كه‌پڵنگ ئاسا له‌خه‌باتدا به‌ره‌نگاری به‌عس بۆوه، ته‌نیا به‌یه‌كێتی ده‌كرێ كه‌به‌ھێز و بازووی ھه‌ڵۆكانی دژه تێرۆر، به‌گیان و رۆح له‌مه‌خموور ڕێیان له‌ھێرشی داعش گرت بێت به‌ره‌و شاری قه‌ڵاو مناره.
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌و چاكسازیانه كرده‌وه كه‌له‌رێی به‌شداریكردن له‌حكومه‌تدا به‌ھه‌وڵی یه‌كێتی به‌دیھاتوون، له‌وباره‌یه‌وه وتی: ئێمه به‌شداری سه‌ره‌كی و ده‌ستپێشخه‌ر بووین له‌ھه‌وڵی ده‌رباز بوون له‌قه‌یرانی سه‌ختی دارایی، ھۆكاربووین بۆ گرتنه‌رێی چاكسازی، ئێمه زمانی داتامان ھێنایه ناو كارنامه‌ی حكومه‌ت، ھه‌ر ئێمه‌ش ده‌توانین ده‌رھێنان و فروشتنی نه‌وت و سامانی میلله‌ته‌كه‌مان به‌نیشتمانی بكه‌ین، ته‌نیا رێگه‌ش بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌م قۆناغه، ده‌نگدانتانه به‌لیستی ١٠٥ ی یه‌كێتی. ئێستاش به‌ڵێنی گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراو ده‌ده‌ین به‌كارمه‌نده‌كانمان و ئه‌م به‌ڵێنه به‌كردار ده‌یسه‌لمێنین.
قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی ھه‌وڵ و سیاسه‌تی ژیرانه‌یه‌وه بۆ به‌رێوه‌بردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان، وتی: یه‌كێك له‌شانازییه‌كانم، له‌گه‌رمه‌ی ناكۆكیه سیاسیه‌كان و تێكچونی بارودۆخی ئه‌منیدا، ئه‌وه‌بوو به‌په‌یڕه‌وكردنی رێبازی مامی گه‌وره‌مان نه‌مھێشت ھه‌وڵه‌كان بۆ له‌تكردنی كوردستان و به‌واقیعكردنی دوو ئیداره‌یی سه‌ربگرێت و ئه‌و مه‌ترسی و پلانانه‌ی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی ھه‌رێمی كوردستان بوو دوورمانخسته‌وه، چونكه به‌لای ئێمه‌وه كوردستانێكی ئارام به‌ره‌و كوردستانێكی خۆشگوزه‌ران و ئاوه‌دانمان ده‌بات.
سه‌رۆكی لیستی ژماره ١٠٥ ی یه‌كێتی دووپاتیشیكرده‌وه: به‌ڵێنی ره‌خساندنی ھه‌لی كار بۆ گه‌نجه‌خوێن گه‌رمه‌كانی كوردستان و ھه‌ولێری پایته‌ختمان ده‌ده‌ین، كه‌ئێمه باسی ھه‌لی كار ده‌كه‌ین بۆ ھه‌مووانی باس ده‌كه‌ین، من له‌ھه‌ولێر ده‌ژیم ده‌زانم لێره‌ش كێشه‌ی كاره‌با و كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئاو ھه‌یه، خۆم و ئه‌م تیمه دڵسۆزه له‌خزمه‌تكردنیان به‌رده‌وام ده‌بین، كار و خزمه‌تی چوار ساڵی داھاتوو باشتر و تۆكمه‌تر ده‌كه‌ین، ئێمه به‌رپرسیارێتیمان له‌سه‌ختترین دۆخدا خستۆته سه‌رشان، خه‌ڵكی دروشمچی و موزایه‌ده‌چی نیم، شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی له‌كاتێكدا شانم دایه به‌ر به‌رپرسیارێتی و پشتم له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كرد، كه‌خێر و به‌ره‌كه‌ت نه‌مابوو، داعش په‌لاماری دابووین و قه‌یرانی ئابوری یه‌خه‌ی گرتبووین و زیاتر له‌ملیۆن و نیوێك ئاواره و په‌نابه‌ر رووی له‌كوردستان كردبوو له‌وكاته‌دا به‌ڵێنماندا وبه‌ڵێنه‌كانی خۆمان به‌ده‌ست ھێنا. له‌قۆناغی داھاتووش ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنمان یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌م سێكته‌ره ده‌بێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: ئه‌وه‌ی له‌ھه‌ولێر بێت ده‌بێ به‌بێ فشاری حزبی سه‌ربه‌رز بژی و ھه‌موو مافێكی مه‌ده‌نی و سیاسی و خزمه‌تگوزاری راسته‌قینه‌ی خۆی ھه‌بێ و ئازادانه بژی و ئازادانه بڕیار بدات، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو، له‌ھه‌ولێردا رێگا بده‌ین خوێنی كه‌سێك له‌كه‌سێكی تر سوورتر بێت له‌به‌ر ئینتیمای حزبی، ئه‌م ئامانجانه‌مان قورس نین، مێژووی یه‌كێتی و ھه‌ولێر تێكه‌ڵاوی یه‌كترین، له‌خه‌یاڵی ئێمه‌دا یه‌كێتییه‌ك به‌بێ ھه‌ولێر نیه و ھیچ پلانێكیش به‌سه‌ركه‌وتوو نازانین ئه‌گه‌ر ھه‌ولێری تێدا سه‌نته‌ر و پێشه‌نگ نه‌بێت، ھه‌ولێر شاری ھه‌موانه، پایته‌ختمانه، شه‌پۆلی سه‌وز گه‌یشته ھه‌ولێرێ، كوڕ و كچانی ھه‌ولێر حازربن ، له‌٣٠ ی ٩ دا به‌یه‌ك ده‌نگ به‌یه‌ك ره‌نگ بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بۆ یه‌كێتی تۆماربكه‌ن و ھاوسه‌نگی ھێز بگه‌ڕێننه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان، من له‌گه‌ڵ ھه‌ولێرم ، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ھه‌ولێره، ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی ١٠٥ ی یه‌كێتی، باسه‌ره‌تای قۆناغی نوێی سیاسی ده‌ست پێ بكه‌ین.
ش
PUKmedia تایبه‌ت
فۆتۆ.. به‌ختیار خۆشناو / هه‌ولێر
شاڵاو كۆسره‌ت: یه‌كێتی وه‌ك مناره‌ی چۆلی به‌رامبه‌ر یارونه‌یار ده‌وه‌ستێته‌وه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24