riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: ئەنجومەنی سەركردایەتی كاندیدی سەرۆك كۆمار دەستنیشان دەكات

کوردستان 05:01 PM - 2018-09-18
.

.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۷/۹/۲٠۱۸ لە دەباشان هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی چاویان كەوت بە برێت ماكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە دیدارێكدا كە دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و  ستیڤ ڤەیگن كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئامادەیبوون هەردوولا گفتوگۆیان كرد لە بارەی پێشهاتە سیاسیەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

لەبارەی تێڕوانین و بڕیاری سیاسی و مێژوویی و نەتەوەیی یەكێتی بۆ هەرێم و عێراق هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی راشكاوانە دوان و رایگەیاند یەكێتی باوڕیی بە یەكڕیزی نیشتیمانی هەیەو لەو سۆنگەیەوە دەیەوێت كورد وەك یەك تیم لە ناوەند كاربكات و یەك بۆچوون هەبێت بۆ پرسەكان

سەبارەت بە پرسی سەرۆك كۆماری عێراق ئەوەیان تەكیدكردەوە ئەو پۆستە پشكی كوردەو لە ناو كوردیش بۆ یەكێتیە لەو روەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد  وتی: ڤیتۆم لەسەر هیچ كاندیدێكی یەكێتی نیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق و پشتگیری هیچ كاندیدێكیش ناكەم، ئەنجومەنی سەركردایەتی كاندیدی یەكێتی بۆ  ئەو پۆستە دەستنیشان دەكات.

بۆ هەرێمیش ئەگەر چی لە كێبڕكێداین و لە بانگەشەی هەڵبژاردنین بەڵام هەر دەمانەوێت ئاشتەوایی سیاسی تێك نەچێت و یەكڕیزی بپارێزین دوور لە تەخوینكردن و زمانی زبر بانگەشەی خۆمان بكەین و نەبینە هۆی تێكدانی ژینگەی كۆمەڵایەتی و لێكترازانی زیاتر 

ئەوەی بۆ یەكێتیش گرنگە، ئەم بارودۆخە سیاسییە ناجێگیرە لە بەرژەوەندی كورد تێپەڕێنین و مافە دەستورییە زەوتكراوەكانمان بەدەست بهێنینەوە.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكە بیروبۆچونەكان ئاڵوگۆركرا لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی هەردوولاو زیاتركردنی هەماهەنگییەكان. 

لە بەرامبەردا برێت ماكگۆرك رایگەیاند ئەمریكا عیراق جێناهێڵێت و پشتگیری لە كوردیش دەكەین بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیش بە باشی بەڕێوەدەچێت و پشتگیری سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراقیش دەكەین.

وتیشی: لەگەڵ ئەوەداین یەكێتی یەك كاندیدی هەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كە پێویستە ئەو كاندیدە ئەزموونی لەگەڵ بەغدا و  لایەنە عیراقیەكان هەبێت و زمان بزانێت و پەیوەندی بەفراوانی لەگەڵ وڵاتان هەبێت. 

برێت ماكگۆرك ئەوەشی ئاشكراكرد پشتگیری لەو پرۆژانە دەكەن كە یەكێتی ناو یەكێتی دەپارێزێت و ئەوان یەكێتییەكی یەگرتوو بەهێزیان دەوێت لەگەڵ سلێمانیەكی ئارامدا .

PUKmedia  كوردۆ عەلی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket