شاڵاو كۆسره‌ت: یه‌كێتی وه‌ك مناره‌ی چۆلی به‌رامبه‌ر یارونه‌یار ده‌وه‌ستێته‌وه
ی.ن.ک 04:46 PM - 2018-09-18.
كەمێك پێش ئێستا كەرنەڤاڵی جەماوەری ناساندنی كاندیدەكانی یه‌كێتی بە بەشداری قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105 و كاندیدانی لیستەكە لە شاری هەولێر دەستیپێكرد.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به سرودی مه‌شخه‌ڵان و ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد دواتر شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا وتی: هه‌ولێر هه‌میشه دژی سته‌م و چۆكی به دوژمن دایاوه‌و هه‌موو كه‌سیش ده‌زانێت كێ بوو له‌وێ رۆژێ یه‌كه‌م كه‌س هاته ناو هه‌ولێرو هه‌ولێری رزگاركرد، بۆیه من لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌م كه ده‌نگ به لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره 105 بده‌ن تا به‌رده‌وامبین له خزمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته.
وتیشی: یه‌كێتی وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن تاكڕه‌وانه بڕیار نادات و به‌پلانی ورده‌وه خۆی بۆ چوار ساڵ خزمه‌تی داهاتوو ئاماده ده‌كردوه، بۆیه یه‌كێتیی خۆی به خاوه‌نی هه‌موو كوردستان ده‌زانێت و ئامانجیشمانه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنین تا زیاتر له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام خزمه‌ت به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بكه‌ین.
شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: یه‌كێتی بوون له هه‌ولێر و بادینان قورسه‌و چه‌ندینجار غه‌دری گه‌وره له كادیره‌كانمان كراوه، بۆیه ده‌توانین له‌م هه‌ڵبژاردنه به سه‌ركه‌وتنمان ئه‌و هاوكێشه‌یه بگۆڕین و خزمه‌ت به‌هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ولێر بكه‌ین، بۆیه با له سوچ و كۆڵان به كۆڵانی هه‌ولێره‌وه ئه‌سپی خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی یه‌كێتیی تاوبده‌ین تا یه‌كێتی بكه‌ینه مناره‌ی چۆلی و به‌رامبه‌ر یارو نه‌یار بوه‌ستینه‌وه.
له‌پاشان ناساندنی كاندیده‌كانی یه‌كێتیی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستیپێكردو كاندیده‌كان داوایان كرد بۆ ئارامی و هه‌لیكارو خزمه‌تی زیاتر ده‌نگبده‌ین به لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ده‌قی وتاری شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ...
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست...
میوانانی به‌ڕێز...
یه‌كێتییه خۆڕاگره‌كانی هه‌ولێر
به‌خێربێن لۆ مه‌راسیمی ناساندنی كاندیدانی لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێری پایته‌خت، ئه‌و هه‌ولێره‌ی له هۆلاكۆوه تا رووخانی رژێمی به‌عس، وه‌ك هه‌میشه سه‌ربه‌رزانه دژی داگیركه‌ران وه‌ستاوه‌و چۆكی پێدادان.
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست...
له‌مێژووی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌و، له‌مێژووی چه‌ند ساڵه‌ی حوكمڕانی كوردستاندا یه‌كێتی به‌وپه‌ڕی تواناوه خزمه‌تی كردووه‌و هه‌موو هه‌وڵێكی له‌پێناوی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بووه به كوردستانیان، زۆرجاریش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان وه‌ك یه‌كێتی قوربانیمان به جه‌ماوه‌رو رای خۆمان داوه، ئێمه واین.
نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن تاكڕه‌وانه‌و تاكه كه‌سانه رای خۆیان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی كوردستان بسه‌پێنن.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش، لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به به‌رنامه‌یه‌كی خزمه‌تكردن به خه‌ڵك، به‌پلانێكی وردی حوكمڕانییه‌وه، به دروشمی بۆ (ئارامی، هه‌لی كار، خزمه‌ت) به كاندیدكردنی كه‌سانی به‌تواناو خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز و به ئه‌زموون ده‌مانه‌وێ متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بێنین و له په‌رله‌مان و حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانه‌وه باشترین خزمه‌ت به هاووڵاتیانی خۆمان بكه‌ین.
یه‌كێتییه ره‌سه‌نه‌كان...
ئێمه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆمان به خاوه‌نی هه‌موو كوردستان ده‌زانین و چاویشمان خه‌ڵكی هه‌موو كوردستان ده‌بینێ، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه حزبی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نه‌بووین و نابین، یه‌كێتی، یه‌كێتی هه‌موو كوردستانیانه له زاخۆوه تا خانه‌قین، بۆیه‌ش ئه‌مجاره ده‌مانه‌وێ و ئامانجمانه له هه‌موو كوردستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار بكه‌ین و ببینه‌وه به‌و یه‌كێتییه‌ی به رابه‌رایه‌تی مامی هه‌موومان له چركه‌ساتی بێ ئومێدیدا هاته مه‌یدان و به‌رده‌وامیشه له خه‌بات، خه‌باتی ئێستا جیاوازه له خه‌باتی ئه‌وێ رۆژێ، خه‌باتی ئێستا خه‌باتی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه.
هه‌ولێرییه خوێن كه‌سكه‌كان...
به‌داخه‌وه بارودۆخی سیاسی كوردستان و ململانێكان وایكردووه یه‌كێتی بوون له هه‌ولێری پایته‌خت و بادینان كارێكی ئاسان نه‌بێ، به‌رێ باش ده‌زانین و ئاگادارین هه‌لی یه‌كسان له كاركردن نییه‌و یه‌كێتییه‌كان له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیش غه‌دریان لێده‌كرێ و جیاوازییان پێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر، ئه‌وجاره ده‌مانه‌وێ له هه‌ولێره‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بینین و یه‌كێتی به‌هێز بیته‌وه، كه یه‌كێتی به‌هێز بوو هیچ كه‌س ناتوانێ و جورئه‌تی ئه‌وه ناكا غه‌در له هه‌ولێرییه‌كان بكات.
ئه‌وه‌یه یه‌كێتی لۆ خه‌ڵك.
خۆشه‌ویستانی یه‌كێتی...
یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌یه كه هه‌میشه جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكه دڵسۆزه‌كه‌ی خاوه‌نی بووه‌و ده‌مانه‌وێ و متمانه‌مان پێتانه كه هه‌موو كادیر‌و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگر و ده‌نگده‌رێكی یه‌كێتی له پێگه‌و جێگه‌كه‌ی خۆی، خۆی به خاوه‌نی یه‌كێتی بزانێ و هه‌ر خۆی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و جێگری سكرتێری گشتی و ته‌نانه‌ت سكرتێری گشتیش بكات.
ئه‌وه‌یه یه‌كێتی!
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان...
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان..
زیندانیانی سیاسی...
كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر...
كرێكاران و جووتیاران...
مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، ئه‌ندازیاران، پزیشكان، پارێزه‌ران و مافپه‌روه‌ران...
گه‌نجان و لاوان و خوێندكاران...
ده‌با لێره‌وه له هه‌ولێره‌وه،
له خانه‌قاو ته‌عجیل و ته‌یراوه‌وه، له‌شێخی چۆلی و مناره سێتاقانه‌وه، له مه‌نتكاوه‌و كوران و باداوه‌وه، له سه‌یداوه‌و به‌لاشه‌وه‌وه، له حه‌ی شورته‌و راپه‌ڕین و عه‌ردی مه‌لایانه‌وه، له جاده‌ی سورچیان و شۆڕشه‌وه، له مه‌عمه‌ل پاكه‌ت و زانیاری و ئازادی و رووناكیه‌وه، له مامۆستایان و ئه‌ندازیاران و برایه‌تی و ئیسكانه‌وه، له موفتی و ئه‌لبان و سایلۆ و كورانی عه‌نكاوه‌وه، له ناوقه‌سران و به‌سته‌پیازه‌وه، له مامزاوه‌و توڕه‌ق و شاوێس و پیرزین و بنه‌سڵاوه‌وه، له داره‌توو و به‌حركه‌و كه‌ڵه‌ك و عه‌نكاوه‌و گرده‌ڕه‌شه‌و قوشته‌په‌وه، له دیبه‌گه‌و گوێڕ و مه‌خمووره‌وه، له ده‌شتی هه‌ولێر و كه‌ندێناوه‌وه، له مه‌لا ئۆمه‌رو به‌ستۆڕه‌و مه‌سیف و كۆڕێ و شه‌قڵاوه‌وه، له بالیسان و شێخ وه‌سانان و هه‌ریر و باتاس و خه‌لیفانه‌وه، له سۆران و رواندزی پاشای گه‌وره و باڵه‌كایه‌تی و خۆشناوه‌تی و چۆمانه‌وه، له ده‌رگه‌ڵه‌و گه‌ڵاڵه‌و قه‌سرێ و وه‌رتێ و حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، له دێگه‌ڵه‌و ته‌قته‌ق و كۆیه و ئاشتی و سێگردكانه‌وه.
له‌سه‌ر قه‌ڵا سه‌ركه‌شه‌كه‌ی هه‌ولێر و مناره‌وه...
با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست ده‌نگ بده‌ین به لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی...
دڵنیام وه‌ك جاری جاران، هه‌ولێرییه‌كان سه‌ربه‌رزن وه‌ك پیره قه‌ڵای هه‌ولێر، به سه‌ركه‌وتنی ئه‌وجاره‌مان وه‌ك مناره‌ی چۆلی به‌رامبه‌ر یار و نه‌یار هه‌ر به‌پێوه ده‌وه‌ستین، یه‌كێتی به‌هێز بێ، هه‌موو تاكێكی كوردستان به‌بێ جیاوازی به‌هێز ده‌بێ.
ئه‌وه‌یه یه‌كێتی.
یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر...
ئه‌وێ رۆژێ له‌پێش محافه‌زه‌ی هه‌ولێر، له‌بیرتانه كێ بوو هه‌ولێری رزگار كرد؟
مێژوو و ئه‌رشیفه‌كان شاهێدن.
ده‌با لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ربخه‌ین.
لۆ ئاوه‌دانی، لۆ هه‌لی كار، لۆ خزمه‌ت.
ده‌قی وتاری قوباد تاڵه‌بانی له مه‌راسیمی ناساندنی كاندیده‌كانی یه‌كێتی له هه‌ولێر
PUKmedia تايبه‌ت
فۆتۆ.. به‌ختیار خۆشناو / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23