riklam

په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كرێت

کوردستان 04:36 PM - 2018-09-18
.

.

شاره‌وانی سلێمانی له‌رێگه‌ی PUKmedia وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات و داوایان لێده‌كات به‌ستونه‌كانی كاره‌باوه‌ هیچ جۆره‌ ریكلامێكی بانگه‌شه‌ هه‌ڵنه‌واسن كه‌لێكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌تبێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ زه‌رده‌شت عوسمان لێپرسراوی راگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی به‌ PUKmedia راگه‌یاند: له‌رێنمایه‌كانی پارێزگاری سلێمانی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌له‌ 28ی ئابی 2018 ده‌رچووه‌، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك شریت و دروشم و مادده‌ی لكێنه‌ر به‌ستونه‌كانی كاره‌باوه‌ رێگه‌پێنه‌دراوه‌و ته‌نها وێنه‌ی كاندیده‌كان رێگه‌پێدراوه‌، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی لێكردنه‌وه‌ی ئاسان بێت.

وتیشی: دانانی وێنه‌ی كاندیده‌كان و هه‌موو جۆره‌ ریكلامێكی بانگه‌شه‌ له‌ پاركه‌ گشتیه‌كان دووباره‌ رێگه‌پێنه‌دراوه‌.

لێپرسراوی راگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی لیژنه‌مان پێكهێناوه‌ بۆ تۆماركردنی سه‌رپێچی قه‌واره‌ سیاسیه‌كان و لێكردنه‌وه‌ی ریكلامه‌كانیان ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانمان بێت و سه‌رجه‌م قه‌واره‌ سیاسیه‌كان دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان مانگێكیان له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ لێكردنه‌وه‌ی ریكلامه‌كانیان.

داواشی له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمبن له‌ پێناو به‌رێكردنی بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام كه‌ نه‌بێته‌ هۆی تێكچونی باری ده‌رونی هاووڵاتیان.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket