riklam

برێت مه‌كگۆرك: كۆسره‌ت ره‌سوڵ ره‌مزی تێكۆشانه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:35 PM - 2018-09-18
.

.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18-9-2018له‌ شاری سلێمانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد له‌ برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وه‌فدی یاوه‌ری كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ ‎كه‌ پێكهاتبوون له‌ دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ستیڤ ڤه‌یگن كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم.

‎له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ی به‌شێكی بوو، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ و ده‌ستوور بكرێته‌ بناغه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.

‎هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و مه‌كگۆرگ ته‌ئكیدیان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌یه‌كی ئازادو دیموكراسی كرده‌وه‌و هیوایان خواست هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ند بن به‌ بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام و هێمنی دوور له‌ ته‌شهیر.

‎هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی گفتوگۆكرا له‌باره‌ی پشك و ئیستحقاقاتی كورد له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ئاینده‌داو به‌تایبه‌ت پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه‌ ئیستیحقاقی كورده‌و پێویسته‌ كورد بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدێكی به‌هێز پێشكه‌ش بكات به‌ جۆرێك كه‌ببێته‌ جێگا متمانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق بێت ، پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ش ماكگۆرگ له‌ لێدوانێكیدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی به‌ پاڵه‌وانی نیشتمانی و ره‌مزی تێكۆشان وه‌سفكرد.

PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket