riklam

ئێران.. له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

جیهان 03:50 PM - 2018-09-18
.

.

به‌هۆی رودواێكی هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای نێوان كاشان و نه‌تنز له‌پارێزگای ئه‌سفه‌هان ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار گیانیان له‌ده‌ستدا.

روداوه‌كه‌ له‌نێوان پاسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر رێگای نێوان كاشان و نه‌تنز له‌پارێزگای ئه‌سفه‌هان له‌ناوه‌ندی ئێران روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 27 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی "ئیرنا"، برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌و 10 له‌و بریندارانه‌ دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه‌ نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

پاسه‌كه‌ گه‌شتیاری گواستوه‌ته‌وه‌ له‌تاران-ه‌وه‌ بۆ كرماشان له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌و له‌ رێگا توشی ئه‌و رووداوه‌ بووه‌.



PUKmedia ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket