ماكگۆرك:سەركردە كوردەكان بڕیاری گرنگ بۆ عیراق دەدەن
کوردستان 03:41 PM - 2018-09-18.
برێت ماكگۆرك نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر رایگەیاند: شانازییە بۆ ئێمە كە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر چەند پرسێكی گرنگ كۆبوینەتەوە چونكە ئێمە یادەوەری مێژویمان لەگەڵ مام جەلال و سەركردایەتی یەكێتیدا هەیە.
وتیشی: لەچەند رۆژی داهاتوودا چەندین بڕیاری گرنگ لەلایەن عیراقییەكانەوە بە پێی ماددەكانی دەستور بۆ پێكهێنانی حكومەت دەدرێت و دڵنیاشین سەركردە عیراقییەكان و كوردەكان ئەم پرسە گرنگانەی ئێستا هەیە یەكلای دەكەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی باسمان لە قوربانیدانەكانی پێشمەرگە كردوو، هاوبەشی ئەمریكا و هێزەكانی پێشمەرگەمان لە ساڵی رابردوودا تاوتوێكرد.
پاشان مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: سوپاسی هەڵوێستی ئەمریكامان كردووە لە هاوكاریكردنی هەموو لایەك لە كاتی كێشەكاندا، وتیشی: بە نێردراوی ئەمریكامان راگەیاندووە وەك چۆن لە رابردوودا بەشێك بووین لەچارەسەر لە ئێستا و داهاتووشدا بەشێك دەبین لە چارەسەر.
ئەوەشی خستەڕوو، بە بەراورد بە رابردوو هەموو لایەنە عیراقییەكان بەرچاویان روونترە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، هەر ئەمەش وایكردووە لە ئێستادا گفتووگۆیەكی جدیی و بەرپرسیارانە لە نێوان یەكێتی و پارتی و ناوخۆی یەكێتیش هەیە، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.
یەكێتی بەپرۆژەوە هەوڵیداوە لایەنە كوردییەكان بە یەك دەنگ بچنە بەغدا و بەشداربن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.
لەبارەی كاندید بوونی خۆشیەوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق مەلا بەختیار وتی: ئەو پرسە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی یەكلای دەكاتەوە بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ یان دووسبەی كۆببێتەوە.
سەبارەت بە یەكگرتنەوەی یەكێتی و هاوپەیمانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی وتی: تا ئێستا بە رەسمی لەلایەن هاوپەیمانیەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە بەمەبەستی یەكگرتنەوەمان، بەڵام هەركاتێك هاوپەیمانی ئەوبڕیارەی دا د.بەرهەم دەتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكات.
ئەم كۆنگرە رۆژنامەنووسیە دوابەدوای كۆبوونەوەی وەفدێكی باڵای ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ماكگۆرك و ئەندامێتی دۆگڵاس سڵێمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق و ستیڤن فەیگن كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر هات، لەگەڵ لێپرسراوانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو تێیدا پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێكرا.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جهزای سهید مهجید وهك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18