ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی...!!
بیروڕا 02:53 PM - 2018-09-18.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت به‌ركه‌ماڵ بێت، مافی مرۆڤیش به‌رجه‌سته ببێت و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش به پراكتیكی پیاده بكرێت.
ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی پارسه‌نگی هێز له‌م هه‌رێمه به‌رقه‌رار بێت، هاوڵاتی شار‌و دێهاتی نمره یه‌ك و دوو نه‌مێنێت، هه‌موان به‌یه‌ك پێوه‌ر و یه‌ك ریسای كارپێكراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانی به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان وه‌ك یه‌ك به‌ڕێوه‌بڕوات، هه‌موان چۆن به سه‌خاوه‌ته‌وه شه‌هید و خوێنیان به‌خشیوه به‌و شێوه‌یه‌ش پشكیان له ژیان و ئاوه‌دانیدا هه‌بێت.
ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به ته‌واوی هه‌ڵكشێ تا ئه‌و ئاسته گه‌له‌كه‌مان بباته رێزی گه‌لان، من دڵنیام ئه‌م ئه‌ركه به یه‌كێتی و یه‌كێتیه‌كان ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه سه‌رمه‌شق بووه له‌م پرسه‌دا، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می شاخیشدا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه ده‌رگای سه‌دان ناوه‌ندی خوێندنی له ده‌ڤه‌ری ئازادكراوه‌كان له‌سه‌ر گازه‌ری پشت بوو بۆ منداڵه چاوگه‌شه‌كان و لاوه خوێن گه‌رمه‌كان.
ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی گه‌له‌كه‌مان كه نیوه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن و دایكی نیوه‌كه‌ی ترن، به ته‌واوی مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌بدئه‌ی كه ده‌ڵێت، تا ژنان به مافه‌كانی خۆیان نه‌گه‌ن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تێروپڕ دروست نابێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بوو مامی گه‌وره‌مان له پێش 18 ساڵ كۆمه‌ڵه بڕیارێكی له قازانجی جینده‌رو مافه‌كانی ژنان ده‌ركرد.
ده‌نگ بده به یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان، مامۆستایان، كرێكاران و جوتیاران، هونه‌رمه‌ندان، رۆژئامه‌نوسان ، به‌هێزبن، له مێژه مام وتویه‌تی زه‌مه‌نێك دێته پێشه‌وه سیاسه‌ت به مانا ته‌قلیدیه‌كه‌ی له پاش ده‌دات، رێكخراوه‌كان رۆڵی باشتریان ده‌بێت و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیان نوێنه‌رایه‌تی توێژه‌كانیان ده‌كه‌ن و باشتر ده‌پڕژێنه سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و چالاكانه‌تر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ن.
ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراواه‌كانی كوردستان پارێزراو بێت و كۆتاییش به سێ كوچكه‌ی كۆچ پێكردن و عه‌ره‌باندن و به‌عساندن بێت و دوا جاریش بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كوردستانیانیش ئه‌و راستیه ده‌زانن یه‌كێتی زۆرترین جه‌ماوه‌ری له‌و ناوچانه هه‌یه هه‌رخۆشی پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌بووه له ئێستاشه‌وه ، روداوه نه‌خوازراوه‌كانی سه‌ر وه‌ختی داعش راستی ئه‌و واقیعه‌ی سه‌لماند، زۆرترین شه‌هید و خوێنیش هه‌ر یه‌كێتی به‌خشیوه‌یه‌تی.
ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتو مسۆگه‌ر بێت، ئه‌م حزبه هێشتا له قۆناغی گه‌نجیدایه، زۆری پێوه ماوه ده‌توانێ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گوڕانكاریه خێراكان بڕوات، به ئه‌مانه‌ته‌وه بیگه‌یێنێته دوا مه‌نزڵ، ئیلهامی مامی خۆشه‌ویستمان ئه‌وه‌نده گه‌نجی جه‌سته و هزر زیندووی به‌خشیوه،له توانایانده هه‌یه نه‌ك هه‌ریه‌كێتی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڕێوه ببه‌ن.
ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا له مه‌یدانه‌كه نه‌بێت و كوردستانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتو باكوریشی له‌گه‌ڵدا بێت، مێژوو و روداوه‌كان ئه‌و راستیانه‌ی سه‌لماندووه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌و روحیه‌ته قوربانی زۆری داوه.
ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتی بۆ ئارامی ، هه‌لی كار ،خزمه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28