riklam

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌وامی ره‌سمی خوێندنی راگه‌یاند

کوردستان 02:48 PM - 2018-09-18
.

.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رۆژی 22-9 ده‌وامی ره‌سمی له‌خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كات.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكاران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی 2018 ـ 2019 له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و خوێندنی كوردی له‌ شاری كه‌ركوك، رۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 22-9-2018ی زایینی ده‌بێت.

هه‌روه‌ها جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌رچوانی "كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كراوه‌"، توانرا ره‌زامه‌ندی هه‌ژماركردنی ده‌رچووانی ئه‌م كۆلێژه‌  به‌ ده‌ستبهێنرێت و ددان به‌ بڕوانامه‌كانیان بنرێت و له‌ رووی زانستییه‌وه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌.

به‌ پێی بڕگه‌ی 3 كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌ له‌ هاوتاكردنی بڕوانامه‌كان هاوشێوه‌ی پیشه‌یی، پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، ده‌رچوانی ئه‌م كۆلێژه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م به‌ڵگانه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ داواكانیان:


1. داواكاری ره‌سمی
2. وێنه‌یه‌ك له‌ بڕوانامه‌ی كۆلێژی ئاماژه‌پێكراو
3. پشتگیری به‌رده‌وامبوون له‌ خزمه‌تی كاری مامۆستایی
4. پووخته‌ی ڕاژه‌كه‌ به‌ وردی پڕ بكرێته‌وه‌


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket