riklam

خوێندنی باڵا له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ بوژانه‌وه‌ی به‌شی كوردی زانكۆی به‌غداد

عیراق 02:31 PM - 2018-09-18
.

.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ بوژانه‌وه‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ زانكۆی به‌غداد چه‌ندین بڕیاری ده‌ركردووه‌ و سه‌رجه‌م هه‌وڵ و تواناكانی خستۆته‌گه‌ڕ تا به‌شه‌كانی زمانی كوردی له‌ زانكۆی به‌غداد بكه‌ونه‌وه‌ سه‌رپێی خۆیان و، به‌رده‌وامی بده‌ن به‌خزمه‌تكردن به‌زمان و ئه‌ده‌بی كوردی.

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و په‌ره‌پێدانی به‌شه‌كانی زمانی كوردی له‌ زانكۆی به‌غدا، له‌ ئێستاو رابردوودا چه‌ند بڕیارێكمان ده‌ركردوه‌، له‌وانه‌ پڕۆژه‌ی ناساندنی زمان و مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردی (kurd scholarship)  هاوشێوه‌ی خوازیاران له‌ وڵاتانی دیكه‌ ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ ته‌رخان كران كه‌ له‌ زانكۆی به‌غداده‌وه‌ دێن و دواتر له‌و به‌شه‌ خزمه‌ت بكه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی به‌شه‌كانی زمانی كوردی له‌ زانكۆی به‌غداد له‌ خوێندنی باڵا ماسته‌ر و دكتۆر له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگیرێن له‌ ته‌واوی كرێی خوێندن ده‌به‌خشرێن و كارئاسانی ته‌واویش بۆ وه‌رگرتنیان ده‌كرێ.

عه‌باس ئه‌كره‌م وتیشی: ماوه‌ی دوو ساڵه‌ وه‌زاره‌ت بڕیاری داوه‌ هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بڕواته‌ به‌شه‌كه‌كانی زمانی كوردی له‌ زانكۆی به‌غداد سه‌رباری ئه‌و كرێی وانه‌یه‌ی له‌ به‌شه‌كه‌ پێیی ده‌درێت، له‌هه‌مان كاتدا وه‌زارتیش مانگانه‌ بڕێك پاره‌ی وه‌ك هاندان بۆ خه‌رج ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ 500 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت.

بۆ ئه‌مه‌ش له‌ دواین بڕیارییدا بۆ به‌شی كوردی زانكۆی به‌غدا كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ابن رشید، وه‌زاره‌ت كرێی وانه‌ بێژی بۆ مانگه‌كانی  3 و 4 و 5 ی 2018ی خه‌رجكردووه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌شه‌كانی زمانی كوردی له‌زانكۆی به‌غداد له‌ماوه‌ی رابردودا خزمه‌تێكی زۆریان به‌زمان و ئه‌ده‌بی كوردی كردوه‌و،  بۆیه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دوپاتیده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌كاره‌كانیان درێخی ناكه‌ین و هه‌مو كارئاسانی و پاڵپشتیه‌كی به‌شه‌كانی زمانی كوردی كراوه‌.

 PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket