riklam

حاكم قادر: پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری كارنامه‌ی لیستی 105ه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:44 PM - 2018-09-18
.

.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18ی ئه‌یلولی 2018 حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر كاسبكاران وبازرگانانی دوكاندار و به‌شێك له‌ده‌ستگێڕه‌كانی ناوبازاڕ و گوزه‌ره‌كانی سه‌نته‌ری بازرگانی گشتی سلێمانی وپێنجوین كۆبۆوه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ ئازاد محه‌مه‌د و به‌رزان قادر خه‌ڵوز ، حاكم قادر ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كردو تیایدا وێڕای ستایشی كاسبكار و ئه‌هلی كه‌سه‌به‌ كه‌ توانیویانه‌ له‌ ڕۆژانی سه‌ختی باری لاری ئابووری و دۆخی ناهه‌مواری خه‌ڵك و چه‌قبه‌ستوی دارایی هه‌رێمدا ، سه‌ربه‌رزانه‌ بۆ به‌ڕێكردنی ئه‌وقۆناغه‌ سه‌خته‌ هاوكار و پشتیوانی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و زه‌حمه‌تكیشبن و پێی راگه‌یاندن ، یه‌كێتی پشت به‌ستو به‌پڕانسیب وپه‌یڕه‌وو به‌رنامه‌ سیاسی یه‌كانی ، له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی گوزه‌رانێكی شایسته‌و گه‌یشتن به‌ماف وداواكارییه‌كانی كرێكاران وڕه‌نجده‌رانی بیروباز و بره‌وی به‌خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی داووه‌.

 وتیشی: پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری هاوكارو بێدرێغ بن، له‌به‌شێكی تری ووته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی دا به‌كارنامه‌ی پڕبه‌ره‌كه‌تی سیاسی لیستی 105 ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و وتی: له‌پێناو هاندان وخستنه‌گه‌ڕی بازرگانی و بوژاندنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌ بازرگانییه‌كان ودۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار وبه‌گه‌ڕخستنی چالاكییه‌ ئابورییه‌كان ودۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆده‌ستنیشانكردنی گرفته‌كان به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی بێكاری، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ داوای لێكردن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگ به‌لیستی (105)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن. 

PUKmedia شوان كه‌ریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket