riklam

نه‌قیزه‌ی پوخت

ی.ن.ک‌‌ 01:29 PM - 2018-09-18
.

.

راگه‌یاندنی سێبه‌ری پارتی ‌و دوای ئه‌وه‌ش له‌ ئاستی باڵای به‌رپرسه‌كانیاندا ده‌ستیانكردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی دژه‌ یه‌كێتی، چونكه‌ هیچیان نییه‌ بیڵێن بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی، فرچكیان گرتووه‌ به‌ په‌لاماردانی یه‌كێتی ‌و باسی باڵباڵێنی یه‌كێتی ده‌كه‌ن. یه‌كێتی چه‌ند باڵ بێت هێشتا نه‌یگه‌یاندووه‌ به‌ دوو كه‌ناڵی سێبه‌ر بۆ دوو باڵی ئه‌وان. یه‌كێتی چه‌ند په‌رت بێت هێشتا به‌شی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی تێدا ماوه‌. بۆیه‌ دروشمی (خزمه‌ت)ه‌. چه‌ند ناكۆكی ‌و باڵباڵێنی تووش بێت و تووشی بكه‌ن هێشتا پارێزه‌ر ‌و دابینكه‌ر ‌و زامنی (ئارام)ییه‌، بۆیه‌ دروشمی ئارامی به‌رز كردۆته‌وه‌. دروشمی یه‌كێتی (هه‌لی كار)ه‌، چونكه‌ راستگۆیه‌.

ته‌نانه‌ت یه‌كێتی هه‌لی كاری بۆ ئێوه‌ش دابینكردووه‌. چونكه‌ برایان، یه‌كێتی نه‌بێ ئێوه‌ له‌ كه‌مپینتاندا زه‌مێكی كێ بكه‌ن؟ یه‌كێتی نه‌بێ ئێوه‌ بێكار ده‌بن. یه‌كێتی به‌ مانه‌وه‌‌و به‌ بوونی، (هه‌لی كار) بۆ ئێوه‌ش دابین ده‌كات، ئه‌گینا ئێوه‌ خۆ چیتان هه‌یه‌ باسی بكه‌ن؟


دیده‌وانی راگه‌یاندن
PUKmedia کوردستان نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket