riklam

سلێمانی.. ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی بێهۆشكه‌ردا ده‌گیرێت

کوردستان 01:12 PM - 2018-09-18
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18ی ئه‌یلولی 2018 له‌سووتوخانه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڕێكی زۆر ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستی به‌سه‌رداگیراو سووتێنرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌  د.حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌راگه‌ینراوێكی كه‌كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌ووتوه‌ رایگه‌یاند: دوای وه‌رگرتنی بڕیاری كۆتایی دادگاو به‌هاوبه‌شی لیژنه‌ی پێكهاتوو له‌ ته‌ندروستی سلێمانی و دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی و فه‌رمانده‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور، بڕی 190 كیلۆگرام مادده‌ی بێهۆشكه‌ر له‌جۆری حه‌بی ترامادۆڵ قه‌ده‌غه‌كراو له‌ناوبرا.

وتیشی به‌پێی یاسا ئه‌وجۆره‌ حه‌به‌ رێگه‌پێدراونیه‌و نابێت هاوڵاتیان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكه‌ن و به‌كاریبهێنن.

PUKmedia راگه‌یه‌ندنی ته‌ندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket