riklam

هه‌ر ماڵێك پێوه‌ری ئاوی نه‌بێت غه‌رامه‌ ده‌كرێت

کوردستان 12:37 PM - 2018-09-18
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و ماڵانه‌ ده‌كات كه‌ پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستوه‌و غه‌رامه‌یان ده‌كه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئامانج جه‌لال وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا تیمه‌كانمان پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و ماڵانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ماندان و هه‌ر ماڵێك پێوه‌ری ئاوی نه‌به‌ستبێت، غه‌رامه‌ ده‌كرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی 100 بۆ 200 هه‌زار دیناره‌.

له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی نیشته‌جێی شوقه‌كانن و بۆری ئاوی تایبه‌تیان نیه‌ وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی وتی: به‌ دوو رێگا پێوه‌ری ئاویان بۆ داده‌نرێت، یه‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی تانكی ئاوی گشتیان هه‌یه‌ پێوه‌ره‌كه‌ ده‌به‌سترێت به‌و بۆریه‌وه‌ كه‌ به‌ته‌نكیه‌كه‌وه‌یه‌، دووه‌م ، ئه‌و ماڵانه‌ی تانكی ئاوی گشتیان هه‌یه‌ پێوه‌رێك بۆ هه‌موو تانكیه‌كان داده‌نرێت و بڕی پاره‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر ماڵه‌كاندا.


PUKmedia هاژه‌ باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket