riklam

خانه‌واده‌ی د.جه‌مال سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن

کوردستان 12:09 PM - 2018-09-18
.

.

خانه‌واده‌ی كۆچكردوو د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌موو چین و توێژ و حزب و حكومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ به‌شداری پرسه‌ و هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دكتۆر جه‌ماڵ ده‌ربڕێوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌:

به‌ناوی خانه‌واده‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید، سوپاسی بێپایانمان ده‌نێرین بۆ ئه‌و كه‌سو لایه‌نانه‌ی له‌كاتی مه‌راسیمی پێشوازی له‌ته‌رمه‌كه‌یو پرسه‌كه‌ماندا هاوبه‌شو هاوخه‌ممان بوون. سوپاس بۆ هاووڵاتیانی شاری سلێمانیو سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی كوردستانو كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه‌ به‌ده‌ربڕینی هاوخه‌مییان سه‌لماندیان دكتۆر جه‌مال، چه‌ند په‌رۆشی پیشه‌كه‌ی بووه‌.

سوپاس بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانو سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ ره‌سمییه‌كانی، به‌تایبه‌تیش پارێزگارو به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، كه‌ كارئاسانییان بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی كرد. سوپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو دكتۆرو كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی سلێمانیو هه‌ردوو سه‌ندیكای پزیشكانو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، كه‌ وه‌ك پرسه‌یه‌كی ئازیزیان به‌شداربوون له‌مه‌راسیمی پێشوازیو به‌خاكسپاردنو پرسه‌كه‌یدا.

سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هاوخه‌مییان ده‌ربڕی، سوپاس بۆ كه‌سایه‌تیی سیاسیو كۆمه‌ڵایه‌تیو ئه‌كادیمی كوردستان. سوپاس بۆ ئه‌و دایكو باوكانه‌ی كه‌ دكتۆری منداڵه‌كانیان له‌یادنه‌كرد. سوپاس بۆ قوتابیو خزمو هاوڕێو كه‌سه‌ نزیكه‌كانی دكتۆر جه‌مال، كه‌ هه‌ندێكیان رێگه‌ی دووریان بڕی تا ماڵئاوایی لێبكه‌ن.

سوپاس بۆ میدیاكانی بینراوو بیستراو، كاغه‌زو ئه‌لیكترۆنی، سوپاستان ده‌كه‌ین سه‌لماندتان كه‌ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تییه‌كی زانستیو ئه‌كادیمی وه‌ك دكتۆر جه‌مال، چ خه‌ساره‌تێك بوو بۆ ناوه‌ندی پزیشكیی كوردستان.

سوپاستان ده‌كه‌ین، سه‌لماندتان، كه‌ ماڵئاوایی كه‌سایه‌تیی خزمه‌تگوزارو پاكو په‌رۆشی كاره‌كه‌ی، چه‌ند خه‌مێكی قورسه‌.
دواناخۆشیی هه‌موولایه‌كمان بێت.

خانه‌واده‌ی
دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket