riklam

قوباد تاڵه‌بانی به‌ردی بناغه‌ی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه‌ داده‌نێت

ی.ن.ک‌‌ 12:01 PM - 2018-09-18
.

.

له‌گه‌ڵ حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه‌، به‌ردی بناغه‌ی مۆنۆمێنت داده‌نرێت.

وابڕیاره‌ ڕۆژی 23ی ئه‌یلولی 2018 به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدكردنی 43 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی جوندلئیسلامه‌وه‌ كه‌له‌ گوندی خێڵی حه‌مه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌هیدكران، له‌بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه‌، مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

هه‌ر له‌هه‌مان رۆژدا له‌سه‌ر ئه‌ركی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه‌ داده‌نرێت له‌پێناو به‌رز راگرتنی خوێنی سه‌روه‌ران و شه‌هیدانی غه‌درلێكراو.

له‌رۆژی 23ی ئه‌یلولی 2001 له‌ئه‌نجامی هێرشی له‌ناكاوی چه‌ته‌كانی جوندلئیسلام بۆسه‌ر گونده‌كانی ته‌په‌كوڕه‌و خێڵی حه‌مه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی تێدا جێگیر كرابوون، 43 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون، كه‌ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌شێوه‌یه‌كی دڕنده‌ ئه‌شكه‌نجه‌درابوون و ژماره‌یه‌كیشیان سه‌ربڕابوون.

PUKmedia راگه‌یاندنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket