riklam

چه‌مچه‌ماڵ.. رووداوێكی هاتووچۆ 8 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان 10:57 AM - 2018-09-18
.

.

به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای ته‌كیه‌_چه‌مچه‌ماڵ 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4 كه‌سیش برینداربوون.

پۆلسی هاتووچۆی چه‌مچه‌ماڵ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوه‌ رایگه‌یاندوه‌، سه‌عات 9 و 15 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای ته‌كیه‌_چه‌مچه‌ماڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێلی هاوسه‌نگی له‌ده‌ست ده‌دات خۆی ده‌كێشێت به‌ پاسێكی هۆندادا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 4 كه‌سیش برینداربوون.


گرته‌ی ڤیدیۆیی دوای رووداوه‌كه‌ .........


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket