riklam

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پۆستی سه‌رۆك كۆمار تاوتوێ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:10 AM - 2018-09-18
.

.

وابڕیاره‌ سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، سبه‌ینێ 19-9-2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌.

وتیشی: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق تاوتوێ ده‌كرێت.

هاوكات، وابڕیاره‌ سبه‌ینێ پرسی كاندیدی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆك كۆماری عیراق یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket