riklam

جه‌له‌ولا.. به‌هاوه‌ن هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر گوندێك

کوردستان 12:18 AM - 2018-09-18
.

.

دره‌نگانی ئه‌مشه‌و چوار هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی گوندی قایه‌یی سه‌ربه‌ناوچه‌ی شێخ باوه‌ی جه‌له‌ولا ده‌كرێت و حه‌وت هاووڵاتی بریندار ده‌بن.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: چوار هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی گوندی قایه‌كراوه‌، كه‌سه‌ربه‌ ناوچه‌ی شێخ باوه‌ی نزیك جه‌له‌ولایه‌.


وتیشی: به‌و هۆیه‌وه‌ حه‌وت  هاووڵاتی كه‌هه‌موویان له‌یه‌ك خێزانن برینداربوون و سێ ئۆتۆمبێلیش سوتێراوه‌.


رونیشكرده‌وه‌: شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ روویداوه‌و دواتر چه‌كداره‌كان به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵاتوون.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket