riklam

كه‌لار ..رووداوێكی هاتوچۆ برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان 11:54 PM - 2018-09-17
.

.

ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار -شێخ له‌نگه‌ر به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ كه‌سێك بریندار ده‌بێت.


راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" ئەمشەو کاتژمێر 9:15 خولەک لەسەر ڕێگای کەلار بۆ گوندی شێخ لەنگەر نزیک خاڵی پشکنینی ئاسایش دوو ئۆتۆمبێلی پێکیاندادا لە جۆری- مسیبۆشی گلانت- ئۆتۆ مبێلێکی بارهەڵگر دوتەنی".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" بەهۆی ئەو ڕوداوەوە سەرنشینێک لەئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت بریندار بو ئۆتۆمبێلی جۆری دوتەنی شۆفێرەکەیبەئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵهات".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"لەکاتێکداهەردو ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی گوندی شێخ لەنگەر ڕۆشتون پێکیاداداوە، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکەدەستی پێکردوە".

له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له‌ 10 رووداوی هاتوچۆ له‌ناو شاری كه‌لار روویانداوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 10 كه‌سی تریش برینداربوون.


PUKmedia سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket