وه‌فدێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات
کوردستان 11:28 PM - 2018-09-17.
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئه‌و كێشانه‌ی كهڕوبهڕووی كه‌رتی گواستنەوەو بازرگانی ده‌بێته‌وه له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان
وه‌فدێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامێتی عه‌لی توفیق سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی په‌رویزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگ و به‌شه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی و تاقیگه‌ی بیناسازی و چه‌ند به‌شێكی تر سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ ئاغای تاتار قائیمقامی قه‌سری شیرین و ئاغای حه‌یده‌ری نوینه‌ری پارێزگاری كرماشان و به‌رپرسی ئه‌و مه‌رزه له‌دیوی ئێران كۆبوونه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی قه‌سری شیرین و مه‌رزی په‌روێزخان له‌دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه كۆی كێشه‌كانی خۆیانیان له‌چوارچێوه‌ی نووسراوێكدا دایه جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی
لای خۆشییه‌وه عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانی خسته‌ڕوو كه‌خۆی له ڕێكخستنه‌وه‌ی شێوازی ئاڵوگۆڕی بازرگانى و کێشەکانى فاکتۆردا ده‌بینییه‌وه
به‌تایبه‌ت له هاتنه ژووره‌وه‌ی باری ته‌ڕه(سه‌وزه‌و میوه) جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان داوایكرد كار بكرێت پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنه‌كه خاوی پێوه دیارنەبێت بۆ ئەوەى زیان بەو مادە خۆراکییانە نەگات کە دینە مەرزەکە و خێرا پرۆسەى پشکنین و کارى یاساییان بۆ ئەنجام بدرێت
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته له‌مه‌ودووا هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك له‌مه‌رزه‌كه‌دا روونه‌دات
بابه‌تی ترانزێتیش كه‌له‌ئێستادا بۆ پێنج ماده كراوه‌ته‌وه له‌مه‌رزه‌كه‌دا قسه‌ی له‌باره‌وه كرا و باسی چۆنێتی فراوانتركردنی ئه‌و چوارچێوهیهكرا كه دانراوه بۆ چه‌ند ماده‌یه‌ك تا ترانسێت بیانگرێته‌وه
له‌كۆتایدا ئاغای تاتار قائیمقامی قه‌سری شیرین ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه‌ی به‌گرنگ وه‌سفكرد و ئومێدی خواست به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
PUKmediaa تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18