riklam

كۆسرەت رەسول: یەكێتی هەوڵەكانی بۆ جێبەجێكردنی ئەركە نیشتمانییەكانە

ی.ن.ک‌‌ 08:40 PM - 2018-09-17
.

.

كۆسرەت رەسول عەلی رایگەیاند، ئەم بارودۆخەی ئەمڕۆ لە كوردستان هەیە تەنها و تەنها بە بەهێزبوونەوەی یەكێتی چاك دەبێ، بۆیە پێویستە هەموومان هەوڵی جدی بدەین بۆ سەرخستنی لیستی 105ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

ئەم قسانەی جێگری سكرتێری گشتی، ئەمڕۆ دووشەممە 17-9-2018 لە شاری هەولێرو بە ئامادەبوونی هەریەك لە عەدنان موفتی، د. ئەرسەلان بایز و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ ژمارەیەك لە كادیرانی پێشكەوتووی سنووری هەولێر هات.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت رەسول عەلی كورتەباسێكی لەبارەی دوایین گۆڕانكارییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكەو رۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هاوكێشەكان خستەڕوو و جەختی لەوە كردەوە كە یەكێتی هەموو هەوڵەكانی لەپێناو جێبەجێكردنی ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییەكانە.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا جێگری سكرتێری گشتی باسی لە گرنگی ئەو هەڵبژاردنەی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتی كردو بەگرنگیشەوە باسی لە رۆڵی هەولێری پایتەخت لەم هەڵبژاردنە كردو رایگەیاند كە بەهێزبوونی یەكێتی لە كوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی رۆڵی گرنگی دەبێ لە یەكلاكردنەوەی كێشەكان و گۆڕینی ئاراستەی كاركردن و حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان.

دواتر عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كردو رایگەیاند بۆ ئەوەی پێگەی یەكێتی لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان بەهێزتربێ و كاریگەری زیاتر بێ دەبێ هەموو كوردستانیان بەیەكەوە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بەلیستی 105ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بدەن.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی كورتەباسێكی لەبارەی كۆبوونەوەكانی نێوان پارتی و یەكێتی و لایەنی كوردی و لایەنە عێراقییەكان خستەڕوو و تیشكی خستە سەر بەردەوامی كۆبوونەوەكان.

سەعدی پیرە وتیشی"ئەو لایەنانەی لە یەكێتی جیابوونەوە هەموو رێگایەكیان تاقیكردەوە و نەیانتوانی رۆڵیان هەبێ، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە پێكەوە كاربكەین و هەموومان لەژێر چەتر یەكێتی هەوڵی خزمەتكردنی باشتر بدەین، ئەو خزمەتەش بە دەنگدان بەلیستی 105ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێ.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا "د. ئەرسەلان بایز" ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرووی ئامادەبوواندا گوتی"دەبێ بە هەموومان سەروەرییەكانی یەكێتی بپارێزین و بچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 105 بدەین و گلەییەكانمان هەڵگرین بۆ دوای هەڵبژاردن و هەموو هەوڵەكانمان بۆ ئەوەبێ زۆرترین كەس بەشداری لە پرۆسەكە بكات.

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار


 

 

 

 

3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket