riklam

كۆسرەت رەسوڵ:لەسەرمانە كار بۆ سەرخستنی لیستی 105 بكەین

ی.ن.ک‌‌ 07:48 PM - 2018-09-17
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17/9/2018 لەشاری هەولێر، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە هەڵۆ حەسەن كادیری پێشكەوتووی یەكێتی و پێشمەرگەی دانەبڕاو و جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 6ی سۆران و بەدیعە موسا رێكخستنی دێرین و كارگێڕی مەڵبەندی 6ی سۆران و ژمارەیەك لە كادیرانی سنورەكە.

لەدیدارەكەدا كە بەبۆنەی گەڕانەوەی هەڤاڵان بۆ ناو ریزەكانی یەكێتی رێكخرابوو، كۆسرەت رەسوڵ جەختی لەوەكردەوە كە یەكێتی وەك هەمیشە ماڵە گەورەكەی تێكۆشەران و قارەمانانییەتی و لەمكاتەشدا گەڕانەوەی ئەم پۆلە هەڤاڵە بۆ ریزەكانی یەكێتی كاریگەرییەكی دیاری دەبێ بەتایبەت لەسنووری مەڵبەندی سۆران.

لەدرێژەی قسەكانیدا جێگری سكرتێری گشتی رایگەیاند: ئەركە لەسەر هەموومان كاربكەین بۆ سەرخستنی لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بە بەهێزییەوە بتوانین خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین.

لای خۆیانەوە هەڵۆ حەسەن و هەڤاڵانی تری سنورەكە رایانگەیاند كە بەهەموو شێوەیەك هەوڵی سەرخستنی لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدەن.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket