riklam

هەولێر.. گەنجان تیم بۆ سەرخستنی لیستی 105ی یەكێتی دروستدەكەن

ی.ن.ک‌‌ 07:33 PM - 2018-09-17
.

.

ئەمڕۆ 17ی ئەیلولی 2018، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ سەدان گەنج و دەیان تیمی گەنجانی شاری هەولێر كۆبۆوە. 

ئەو ئاپۆڕەیەی گەنجان، كە بەمەبەستی پاڵپشتییان بۆ لێپرسراوی مەڵبەندو مەڵبەندی سێ هەولێر، كە هەمووان راسپێردرابوون بۆ پشتیوانی و سەرخستنی لیستی 105 یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هەموو ئەو گروپانە كەوا لەگەنجان رێكخرابوون، ئامادەی خۆیان پیشاندا، كە لەناو پرۆسەی بانگەشەكانی هەڵبژاردن و دوای ئەنجامدانی هەلبژاردن بۆ هەمیشە پشتیوانی مەڵبەندی سێی هەولێرو شاڵاو كۆسرەت بن. 

لەو دانیشتنەدا، لێپرسراوی مەڵبەند، وەك چۆن هەمیشە پشتیوانی گەنجان بووە، دووپاتیكردوە، كە لەئێستاوە زیاتر پشتیوان و هاندەری گەنجان دەبێت و زەمینەسازی دەكات بۆ هاتنە پێشەوەی گەنجان لەهەموو بوارێكداو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو  هەڵوێست و پەرۆشییەو ئاپۆڕەی گەنجان  دەربڕی، كە چۆن هەموویان بەشدارو پشتیوانن لەسەركەوتنەكانی لێپرسراوی مەڵبەندو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری هەولێر.

PUKmedia راگەیاندنی مەڵبەندی هەولێر 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket